close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کەم‌ئەندامیی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی دەستڕێژی ساچمەی هێزە سنوورپارێزەکان

۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
جەوهەر فەرەجی لەسەر تەختی نەخۆشخانه
جەوهەر فەرەجی لەسەر تەختی نەخۆشخانه

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "جەوهەر فەرەجی" کە دوو حەوتە لەمەوپێش لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵەی بانە، لەلایەن هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاپڕ تەقەی لێکرابوو و بە هۆی کارامەیی برینەکەیەوە گوواسترابووە بۆ نەخۆشخانەی شاری تاران، قاچی چەپی لەلایەن دکتۆرەکانەوە بڕدراوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵەیە، لە ڕێککەوتی ٢٣ی بەفرانباردا (١٣ی ژانڤییە) لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامی و قاچی چەپی بە سەختی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لەبەر سەخت‌بوونی برینەکانی ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی تاران کرا و لەم ماوەیەدا چەندین نەشتەرگەریی بۆ کرا، بەڵام دواجار ڕۆژی ڕابردوو پزیشکەکان ناچار بوون قاچی ببڕنەوە.

کۆڵبەر نیوز کە هەواڵی پەیوەندی‌دار بە کۆڵبەرانەوە بڵاودەکاتەوە، ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و دەلێت کە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی‌دا بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوونە کە لەم لەم ژمارەیە ٢٢ کۆڵبەر گیانیان لە دەست‌داوە.

هەروەها بە گوتەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بەفرانباری ئەمساڵدا (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤) چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ئەحمەد سادقی، شۆڕش خەرگووشی، میرزا ئەحمەدی و سادق میرزایی لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.

ئەو تۆڕە دەشڵێت کە لانیکەم ٤١ کۆڵبەر لە ئەنجامی ئەشکەنجە و لێدان یان دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بریندار بوون. کۆڵبەرێکیش بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا بریندار بووە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دایکی چوار زیندانیی سیاسی نامەیەکیان بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی

۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دایکی چوار زیندانیی سیاسی نامەیەکیان بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی