"فەهد ئەلجەلاجەل" وەزیری تەندروستی عەڕەبستان، ڕایگەیاند: "هەزار و ٣٠١ کەس بەهۆی پیاسەکردنی زۆر لە ژێر تیشکی هەتاو و گەرماژۆیی لە حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتى تەندروستى عەڕەبستان هەروەها ڕایگەیاندووە، ژمارەیەک لە قوربانییان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بەشداریان لە مەراسیمی حەجدا کردووە و هیچ بەڵگەیەکی شوناسییان پێ نەبووە.
"ئیرنا" نووسیویەتی، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨٣ لەسەدی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە مۆڵەتی حەجیان نەبووە. ئەم کەسانە زیاتر بە هۆی پیاسەکردنی زۆر لە ژێر تیشکی هەتاو، بەبێ سەرپەنا و پشوودان، تووشی گەرماژۆیی بوونە.
وڵاتانی میسر، ئەندۆنێزیا، هیندستان، ئۆردن، تونس، کوردستانی عێراق، ئەو وڵاتانە بوون کە زۆرترین ژمارەی زیانە گیانییەکانیان لە حەجی ئەمساڵدا هەبووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی تەندروستی، ڕێکاری پێویستی بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامە و پەیوەندیگرتن بە کەسوکاری قوربانییەکانی ئەنجامداوە. هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بۆ ناشتنیان لە مەکە گیراوەتەبەر و بڕوانامەی مردن بۆ مردووەکان دەرچووە.
دەوڵەتی عەڕەبستان ڕایگەیاند، یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس بەشداریان لەم مەراسیمەدا کردووە کە ٢٠٠ هەزاریان خەڵکی عەڕەبستان بوونە.
تێبینییەکەت بنووسە