بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس دادڕەس" خەڵکی گوندی "سەردۆش" و دانیشتووی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە مەیدانی "جەهاد"ی مەریوان و دەستبەسەریان کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا، لە پێش چاوی ئەندامانی بنەماڵەکەی لێیان داوە و مۆبایلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
جێگای ئاماژەیە، ئیدریس دادڕەس، کوڕی سابیر، خێزاندارە و ٥ منداڵی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئیدریس دادڕەس، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
تێبینییەکەت بنووسە