close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دایکانی دادخوازی کوردستان: بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی شانۆگەرانە ناکەن

۶ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دایکانی دادخوازی کوردستان: بەشداری هیچ هەڵبژاردنێکی شانۆگەرانە ناکەن

ژمارەیەک لە دایکانی دادخوازی کوردستان، ڕۆژی چووارشەممە شەشی پووشپەر لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکیشی بە ئێران‌وایەری کوردی گەیشتووە، وێڕای بایکۆتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، داوایان لە خەڵکی ئێران کردووە کە نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

لە بەیاننامەکەیاندا، دایکانی دادخوازی کوردستان ڕایانگەیاندووە: "لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕژێمی دەسەڵاتدار لە ئێران هەزاران بنەماڵەی بە لەسێدارەدان و تەقە خەمبار کردووە، هەزاران کوڕ و کچی گەنجمان لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین بە نایەکسانی و بێکاری و ستەم و چەوساندنەوە و نەبوونی ئازادی لە شەقامەکاندا دراونەتە بەر تەقەی فیشەک یان لە سێدارەدراون".

لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران، هاتووە: "کاندیدەکانی ڕێژیم کە خۆیان بەرپرسیارن و هاوبەشن لە تاوانەکانی ڕێژیم، باس لە ئازادی و باشترکردنی بارودۆخی ئێستا دەکەن. ئێمە وەک دایکانی کوردستان واز لە گەڕان بەدوای دادپەروەریدا ناهێنین تا مافی خۆمان بەدەست نەهێنین و هەوڵ دەدەین لە پێناو سزادانی ئەو تاوانبارانە کە بە بێتاوانی منداڵەکانمان لە سێدارە داوە و تەقەیان لێکردوون".

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە "ئێمە ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران بە گشتی شەرمەزار دەکەین و بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێکی شانۆگەرانەدا ناکەین".

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

دژایەتی دەوڵەتی عەڕەبستان لەگەڵ دەنگدانی ئەو ئێرانییانەی کە لە مەراسیمی حەج ئامادەن

۶ پووشپەڕی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دژایەتی دەوڵەتی عەڕەبستان لەگەڵ دەنگدانی ئەو ئێرانییانەی کە لە مەراسیمی حەج ئامادەن