close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕێگریکردن لە دەنگدانی ژنانی بەبێ "حیجابی ئیجباری"

۸ پووشپەڕی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێگریکردن لە دەنگدانی ژنانی بەبێ "حیجابی ئیجباری"
ڕێگریکردن لە دەنگدانی ژنانی بەبێ "حیجابی ئیجباری"

بە پێی هەندێک لە ڕاپۆرتی شایەتحاڵان، ژنانی "بەبێ حیجابی ئیجباری" و تەنانەت ئەو ژنانەی کە لە ئەدەبیاتی فەرمی حوکمەتدا بە "بەدپۆش" ناو دەبردرێن، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو بنکەکانی دەنگدان لە تاران.

لەبەردەم دەروازەی بنکەکانی دەنگدان وەک "حوسێنییەی ئیڕشاد" کەسانێک حیجابی ژنان کۆنترۆڵ دەکەن و تەنیا ئەو ژنانەی کە حیجابی ستانداردی کۆماری ئیسلامییان هەبێت، ڕێگەیان پێدراوە بچنە ژوورەوە.

ڕەحمەتوڵڵا بیگدەلی، مامۆستای ئایینی و چالاکی سیاسی، لەم بارەیەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) نووسیویەتی: "لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کەمێک قژیان بەدەرەوەیە، بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵە دەکەن!".

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا بە مۆڵەتی شۆفێریش دەنگیان دەدا و بانگەشەیان بۆ دەنگدانی بێ حیجابەکانیش دەکرد و هێندەی نەمابوو بڵێن بە فاکتۆڕی وشک‌شۆریش دەتوانن دەنگ بدەن!".

هەروەها ڕۆژنامەنووسێک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی: "لە خەویان هەستاندم کە ئۆتۆمبێلەکەم بگوازمەوە بۆ ئەوەی پاسی سندوقی دەنگدانی گەڕندە دەیهەوێت تێپەڕێت، ئۆتۆمبێلەکەم گواستەوە و گەڕامەوە ماڵەوە، دەبینم پەیامی بێ حیجابیم بۆ هاتووە...".

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپا

۷ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپا