close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

دەیان بنەماڵەی دادخواز بە بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵەکانیان دەڵێن؛ خوێ بە برینی ئێمەدا مەکەن

۸ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دەیان بنەماڵەی دادخواز بە بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵەکانیان دەڵێن؛ خوێ بە برینی ئێمەدا مەکەن
دەیان بنەماڵەی دادخواز بە بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵەکانیان دەڵێن؛ خوێ بە برینی ئێمەدا مەکەن

دەیان کەس لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هاوپێچ لەگەڵ وێنەی خوێناویی ئازیزەکانیان وێڕای بایکۆتی هەڵبژاردنەکان داوایان لە خەڵک کرد کە قامک لە خوێنی منداڵەکانیان نەکەن و ئەم سەپاندن (ئینتسابات)ە بایکۆت بکەن.

بنەماڵە دادخوازەکان وتوویانە؛ جیاوازییەک لەنێوان بناژۆخواز و ڕێفۆرمخوازدا نییە و لە دەسەڵاتدارێتیی هەردووکیاندا منداڵەکانیان کوژراون، چونکە ئامانج پاراستنی نیزامی لاوکوژ و ژنکوژە.

ئەوان لە کۆتاییدا وتوویانە؛ لە ڕەوتی بزووتنەوەکاندا منداڵەکانیان لە ڕێگای ئازادیدا کوژراون و ئێستا لەگەڵ خەڵک بن و بە حکوومەت بڵێن "نا" و زامی دڵی ئێمە زیاتر مەکەن.

بنەماڵەی ئەم گیانلەدەستداوانە لە ئینستاگرامی خۆیان یان ئێکاونتەکانی پێوەندیدار بە گیانلەدەستداوان، دەقی بەیاننامەکەیان لەگەڵ وێنەی ئازیزەکانیان بڵاو کردووەتەوە و هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیە لەلایەن بنەماڵەکانەوە درێژەی هەیە.

دەقی بەیاننامەی کۆمەڵێک لە بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان؛

بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی

ئێمە بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان بە دڵێکی پڕ لە زامی شەهیدبوونی منداڵەکانمان، کە لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان بەخت کردووە، بەم بەیاننامەیە هەموو خەڵکی کوردستان و ئێران دەکەینە بەردەنگی خۆمان.

هەروا کە دەزانن لە ڕۆژی ٨ی پووشپەڕدا، هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بەڕێوە دەبەن تاکوو سەرۆک کۆماریی نوێی خۆیان دابنێن.

ئێمە دایکانی دادخوازی کوردستان ڕایدەگەینین کە نە تەنیا لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری ناکەین، بەڵکوو لە هەموو ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە داواکارین کە خوێ بە برینی ئێمەدا نەکەن و ئەم سەپاندن(ئینتسابات)ە بایکۆت دەکەین.

منداڵەکانی ئێمە لە دەورانی دەسەڵاتداریی بناژۆخوازەکان و ڕێفۆرمخوازەکاندا بە بێ تاوان و تەنیا بە هۆی پرسیارکردن کوژران و ئێمە جیاوازییەک لە نێوان ڕێفۆرمخواز و بناژۆخوازدا نابینین.

چونکە ئامانجی هەردوویان پاراستنی نیزامی لاوکوژ و ژنکوژی خۆیانە و ئەگەر منداڵەکانمان سەبارەت بە دۆخی نالەباری سیاسی، ئابووری و مافی مرۆیی ناڕەزایەتی دەرببڕن بە شێوەی سەروو یاسایی لەسێدارەیان دەدەن.

بە هەر دەنگێک گولـلەکان سینگی منداڵەکانمان هەڵدەدڕن و هاوبەشی کوشتنی منداڵەکانمان دەبین.

وەکوو کەسانێک کە جەرگمان سووتاوە و دادخوازی خوێنی کوڕان و کچەکانمانین داواتان لێ دەکەین کە هەر بەو چەشنەی کە منداڵەکانمان لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا بۆ ئازادیی هەموو خەڵکی ئازادیخواز لە ڕێگای گەیشتن بە ئازادی گیانی خۆیان فیدا کرد، ئێوەش "نا"یان پێ بڵێن و لەگەڵ خەڵک بن و قامک لە خوێنی منداڵەکانی خۆتان ڕۆ مەکەن.

بە یەک ڕۆژ مانەوە لە ماڵەکانتان پێش بە زامداربوونی زیاتری دایکان بگرن.

لە ڕێگەی دوورەوە یەک بە یەکتان ماچ دەکەین و دۆعای خێرمان لەگەڵتانە.

کۆمەڵێک لە بنەماڵە دادخوازەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕێگریکردن لە دەنگدانی ژنانی بەبێ "حیجابی ئیجباری"

۸ پووشپەڕی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێگریکردن لە دەنگدانی ژنانی بەبێ "حیجابی ئیجباری"