بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ئێرانەوە گەیشتوون، لە ڕۆژی دەنگدان سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی زیندان سندوقی دەنگدانیان بردووە بۆ بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین و بەبێ بەڵگەی شوناسی دەنگیان داوە، هیچ کام لە زیندانییە سیاسییەکان ڕازی نەبوون بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
حوسێن ڕەزاق، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی: "چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر سندوقی دەنگدان بردراوە بۆ بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین بەڵام سەرەڕای دەنگدان بەبێ ناسنامە و کارتی میلی، هیچ کام لە زیندانییە سیاسییەکانی ئەم بەندە ڕازی نەبوون دەنگ بدەن و لەم نماییشەدا بەشداری بکەن".
"عەبدوڵا مۆعمەنی"، "مەجید تەوەکولی"، "ئەمیرسالار داوودی"، "ڕەزا شەهابی"، "کەیوان ڕەحیمیان"، "محەممەد نەجەفی" بە تایبەت لەم زیندانییە سیاسییانەی بەندی ٤ بوون کە ئامادە نەبوون بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
پێشتر زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی، چالاکانی مەدەنی، سیاسی و سنفی لەگەڵ بنەماڵە دادخوازەکان، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری چواردەهەمیان بایکۆت کردبوو.
تێبینییەکەت بنووسە