close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

مەتین حەسەنی، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ٣١ مانگ بەندکران سزا درا

۷ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەتین حەسەنی، هاووڵاتی خەڵکی بۆکان بە ٣١ مانگ بەندکران سزا درا

مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکانەوە بە ٣١ مانگ بەندکران سزا درا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ئەم هاووڵاتییە کە چاوی بریندار بووە، پاش دەرچوونی ئەم سزایە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا نووسیویەتی: "چاوێکم لەدەست دا و تاریک بوو. ئێستا بە تاوانی بەشەڕەف بوون و ئەوەی کە لەگەڵ خەڵک بووم دەبێ بچمە بەندیخانە و سزاکەم تێپەڕێنم."

دەنگی دەرکراو دژی ئەم هاووڵاتییە بە بەشداریی خۆی بووە و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا لە ڕۆژی ڕاگەیاندنییەوە، دەکرێ بەرانبەری ناڕەزایەتی دەربڕێ و پێداچوونەوەی پێدا بکرێ.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە بوونی پارێزەرەکەی مەتین حەسەنی بەڕێوە چوو، ناوبراو سەبارەت بە تۆمەتەکانی "هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتنی یەکتر بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی نەتەوەیی" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بەرگریی لە خۆی کرد.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بە مەبەستی ئامادەبوون لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی بۆکان و وەرگرتنی ئاخرین بەرگرییەکانی، نامەیەکی داواکاریی پێ گەیشتبوو.

مەتین حەسەنی خاکەلێوەی ئەمساڵیش بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بانگی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، مەتین حەسەنی لە برینداربووانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ لە بۆکان بە توندوتیژییەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا.

مەتین حەسەنی دواتر بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

مەتین حەسەنی لە سەرەتای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادییەوە پشتیوانیی لە خەڵک، بنەماڵەی گیانلەدەستداوان و بریندارانی ناڕەزایەتییەکان کرد و چەندین جار هەڕەشەی لێ کرا و بانگ کرا.

مەتین حەسەنی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە بۆکان چاوێکی لەدەست دا.

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

هەنگەمەی لایەنگرانی جەلیلی و قالیباف و کشانەوەی قازی‌زادەی هاشمی

۶ پووشپەڕی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
هەنگەمەی لایەنگرانی جەلیلی و قالیباف و کشانەوەی قازی‌زادەی هاشمی