close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

زیادبوونی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پیرانشار

۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تاهیر زێوە (وێنەکە لە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وەرگیراوە)
تاهیر زێوە (وێنەکە لە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وەرگیراوە)

بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاهیر زێوە"، کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە لە یەک ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، "تاهیر زێوە"، کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار، سێیەم کەسی دەستبەسەرکراوە کە لە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی چووارشەممە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، "ئەمیر فەقێ"، تەمەن ٤٠ ساڵە و خەڵکی گووندی "خورینج" سەر بە پیرانشار، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کرا.

"سەلاح سوڵتانی"، خەڵکی گووندی "سەروکانی" سەر بە پیرانشار، یەکێکە لە دەستبەسەرکراوەکانی دیکەی ئەم شارە کە کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چووارشەممە، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کرا.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکان دژی ئەم هاووڵاتیانە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێرشی تورکیا بۆ سەر مینبەج کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە

۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هێرشی تورکیا بۆ سەر مینبەج کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە