نیوەڕۆی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، یەک لە دوو تاوەرەکەی "مێترۆپۆل" لە شاری ئابادان ڕووخا.
ئۆپێراسیۆنی ڕزگار کردنی گیرخواردووان لەژێر ڕووخاوەکاندا هێشتا بەردەوامیی هەیە.
بەگوێرەی هەواڵە ڕەسمییەکان لە ئەنجامی ئەو کارەساتەدا ١٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٣٣ کەسی دیکە بریندار بوون.
خەڵکی ئابادان دەڵێن تیمە فریاگوزارییەکان کەرەسەی پێویستیان پێ نییە بۆ ڕزگار کردنی گیرخواردووان لە ژێر ڕووخاوەکان.
هۆکاری ڕووخانی بینای مێترۆپۆل پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێساکانی بیناسازی ڕاگەیەندراوە.
داوکاری گشتیی پارێزگای خوزستان بڕیاری دەستگیر کردنی ١٠ تۆمەتبار لەوانە شارەوانی ئێستا، دوو شارەوانی پێشوو و خاوەنی بیناکەی دەرکردووە.
بەپێی هەواڵەکان، تەرمی "حسێن عەبدولباقی"، خاوەنی بیناکە لە ژێر ڕووخاوەکاندا دۆزراوەتەوە، بەڵام پێشتر هەندێک سەرچاوەی نافەرمی هەواڵی چوونەدەرەوەی لە ئابادانیان بڵاو کردبووەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە