close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

دەستپێکردنی ناونووسی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری

۱۰ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ناونووسی نامزەدەکانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ١٠ی جۆزەردانەوە دەستی پێکرد
ناونووسی نامزەدەکانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ١٠ی جۆزەردانەوە دەستی پێکرد

یەکەم ڕۆژی ناونووسی کاندیدەکانی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە بارەگای هەڵبژاردنەکانی وڵات دەستیپێکرد.

ناونووسی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و کاندیدەکان بە ماوەی ٥ ڕۆژ واتە تا ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دەرفەتیان هەیە بە ئامادە بوون لە بارەگای هەڵبژاردنەکانی وڵات ناونووسی بکەن.

دوای تەواوبوونی ماوەی دەرفەتی ناونووسینی کاندیدەکان، شوڕای نیگەهبان (ئەنجومەنی پاسەوانی) بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ پێداچوونەوە بە بڕوانامەکان دەکات تا دواجار ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان لە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە وەزارەتی ناوخۆ ڕابگەیێنێت.

دوای ڕاگەیاندنی ڕای کۆتایی شوڕای نیگەهبان، کاندیدەکانی هەڵبژاردن ١٥ ڕۆژ واتە (تا ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣) دەرفەتی بانگەشەیان هەیە. لە ٧ی پووشپەڕەوە بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە و ڕۆژی ٨ی پووشپەڕ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. ئەگەر هیچ یەک لە کاندیدەکان زۆرینەی دەنگەکان بەدەست نەهێنن، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ خولی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

بە پێی مادەی ٣٥ی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، کاندیدەکان لە کاتی ناونووسی دەبێت کەسێکی ئایینی، سیاسی، بە ڕەچەڵەک ئێرانی، خاوەنی ڕەگەزنامەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڕێوبەر و زانا، خاوەن پێشینەیەکی باش و متمانەپێکراو و تەقوا و بە باوەڕ بە بنەماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئایینی فەرمی ئێران بێت.

هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆک کۆماری لە ئێران بە هۆی مردنی "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەری هەڵگری ناوبراو و شاندی یاوەری لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ساڵێک زووتر لە وادەی دیاریکراو لە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی بەڕێوەدەچێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، "ئەحمەد وەحیدی" وەزیری ناوخۆ، لە پەیامێکدا سەرەتای ناونووسین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕاگەیاند و گووتی: "سەرەڕای خەسارێکی وەها گەورە، بە ڕێنمایی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و بە پێی یاسای بنەڕەتی، بە ئاسانی ئەم قەیرانەمان تێپەڕاند و هیچ گرفتێک لە کاروباری وڵاتدا درووست نەبوو".

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە: "هیوادارین بە ئامادەبوونی هەموولایەک و ئامادەبوونی میدیاکان، حیزبەکان، لایەنەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکان، شایەتی هەڵبژاردنێکی باش بین و لە هەموو قۆناغەکانی ئەم هەڵبژاردنە بنەمای ئەخلاقی ئیسلامی ڕەچاو بکرێت و هەمووپێکەوە بۆ بەشداریکردنێکی بەرفراوان لە ڕۆژی ٨ی پووشپەڕ ئامادە بین".

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا هەندێک لە کەسایەتییە سیاسییە گرنگەکانی حزبەکانی ڕیفۆرمخواز، بنەماخواز و میانەڕەو، لەوانە "مەسعود پزشکییان" نوێنەری مەجلیس و "غولام‌حوسێن مۆحسێنی ئێژەیی" سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، بۆ بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

میسون مەجیدی پەنابەری کورد، لە زیندانی ئیتالیا مانی لە خواردن گرت

۹ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
میسون مەجیدی پەنابەری کورد، لە زیندانی ئیتالیا مانی لە خواردن گرت