close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

ئەرمەنستان, فەلەستینی وەک "وڵات" بە فەرمی ناساند

۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەرمەنستان, فەلەستینی وەک "وڵات" بە فەرمی ناساند
ئەرمەنستان, فەلەستینی وەک "وڵات" بە فەرمی ناساند

ئەرمەنستان ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕایگەیاند کە "وڵاتی فەلەستین" بە فەرمی دەناسێت. لە بەرامبەر ئەم هەواڵەدا، ئیسڕائیل باڵوێزی ئەرمەنستانی لە وڵاتەکەی خۆی، بانگهێشت کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمەنستان ڕایگەیاند کە لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی، وڵاتی فەلەستین بە فەرمی دەناسێت.

ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەکدا هۆکاری خۆی بۆ ئەم بڕیارە "دۆخی کارەساتی ئینسانی لە غەزە" و "دامەزراندنی ئاشتەوایی بەردەوام لە نێوان خەڵکی جولەکە و فەلەستین" ڕاگەیاندووە و لە هەمانکاتدا داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و ئازادکردنی بارمتەکانی "بەبێ هیچ مەرجێک" کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە تاکە ڕێگە بۆ بەدیهێنانی خواستە ڕەواکانی فەلەستینییەکان و ئیسڕائیلییەکان، گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتییە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەزە، ئەرمەنستان دوایین وڵاتە کە لە دوای سلۆڤینیا، ئیرلەندا، ئیسپانیا و نۆڕوێژ، بڕیارێکی لەو شێوەیەی ڕاگەیاند.

به پێی ڕاپۆرتەکان، ئیسڕائیل بیر لەوە دەکاتەوە کە ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی فەلەستین بە فەرمی دەناسن، کەم بکاتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە لە بۆکان

۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە لە بۆکان