دەوڵەتی عەڕەبستانی سعودی، دژی دەنگدانی نزیکەی ٥٠ هەزار ئێرانی لە هەردوو شاری مەکە و مەدینە کە لە مەراسیمی حەج باشدار بوونە، وەستایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی "مەشرەق"، پێشتر "مۆحسێن ئیسلامی"، وتەبێژی بنکەی هەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاندبوو: "لە ڕۆژی هەڵبژاردندا، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی ئێمە لە حەجدان و پلانی پێویستمان داناوە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە حاجیانی ئێرانی" بەڵام ئێستا بە پێی ڕاگەیاندنی بێعسەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، دەوڵەتی عەڕەبستان دژایەتی ئەم کارەیان کردووە".
"بێعسەی حەج" ناوی ڕێکخراوێکە لە وڵاتانی ئیسلامی کە کاروباری حەج و زیارەتی موسڵمانانی ئەم وڵاتە ڕێکدەخات.
بێعسەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە پەیامێکدا بە حاجیانی ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای هەوڵ و پێداگرییەکی زۆر بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی چواردەهەمین خولی سەرۆک کۆماری لە شارەکانی مەکە و مەدینە، دەوڵەتی میواندار لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کە لە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی بەڕێوەدەچێت، بە هەر شێوەیەک بێت ڕێگری کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پێشووی وتەبێژی بنکەی هەڵبژاردنی ئێران، لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ٤٧ هەزار ئێرانی لە مەکە و مەدینەدا بەسەر دەبەن.
"غوڵامڕەزا ڕەزایی"، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی حەج پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گەشتەکانی گەڕانەوە لە فڕۆکەخانەی مەدینەوە تا ٢٢ی پووشپەڕ و گەشتەکانی گەڕانەوە لە مەکە تا ٢٤ی پووشپەڕ بەردەوام دەبێت.
تێبینییەکەت بنووسە