close button
آیا می‌خواهید به نسخه سبک ایران‌وایر بروید؟
به نظر می‌رسد برای بارگذاری محتوای این صفحه مشکل دارید. برای رفع آن به نسخه سبک ایران‌وایر بروید.
صفحه‌های ویژه

.

۱ مرداد ۱۳۹۹
خواندن در ۲ دقیقه
.
.
.

چەند کاتژمێرێک لە شەقامەکانی تاران؛ هاتنەژوورەوەی موسڵمانەکان قەدەغەیە

 

"کەنیسەی حەییم"، "ئاتەشگای زەردەشتیی ئادریان"، "کڵێسیا بایبلی حەزرەتی پیترۆس"، "ڕێکخراوی زەردەشتیانی تاران" و ... . ئێرە شەقامی "سیی تیر"ی تارانە کە بەهۆی هەبوونی ئەو پەرستگانە بە ناوی شەقامی "ئاینەکان"یش دەناسرێت. بەڵام زۆربەی خەڵکی تاران ئەو شەقامە لەجیاتی ئەوەی بەم پەرستگانە بناسن بە خۆراک فرۆشییە شەوانەکانی دەناسن کە پێش سەردەمی کۆرۆنا لەو شەقامەدا هەبوون. بەڵام ئێمە سەردانی ئێرەمان کرد بۆ بینینی پەرستگە مێژووییەکانی تایبەت بە ئاینە جیاوازەکان.

 ***

تابلۆی کڵێسای بایبلی پیترۆسی پیرۆز بچوک و نادیارە. کڵێساکە زەنگی نییە. دەرگاکەی ئاسنە و داخراوە. لە دەرگا دەدەین بەڵام وەک بڵێی کەس لە ناوەوە نەبێت. پاسەوانی پارکێکی ئەو نزیکانە لە تەنیشتمانەوە تێدەپەڕێت و دەپرسێت کارتان هەیە، دەڵێین "هاتووین بۆ سەردان". پێدەکەنێت و دەڵێت: "سەردان؟ بۆ ئێرانییە ناکریستیانییەکان سەردان ڕێگەپێدراو نییە. تەنیا ڕۆژانی هەینی ئەرمەنییەکان، ئاشورییەکان و گەشتیارە بیانییەکان بۆیان هەیە سەردانی ئێرە بکەن".

کڵێسای بایبلی پیترۆس ساڵی ١٢٥٧ و لە سەردەمی قاجاردا دروستکراوە، بیناسازییەکەی ئاوێتەیەکی ئێرانی و ئەوروپی هەیە و دەوترێت لەلایەن کریستیانییە پرۆتیستانەکانەوە دروست کراوە. ئەو کڵێسایە لە ساڵی ١٣٧٩ دا لە لیستی ئاسەوارە مێژووییە نەتەوەییەکاندا تۆمارکرا. "ئارمەن"، هاوڵاتییەکی ئەرمەنیی دانیشتووی تاران دەڵێت کە تا چەند ساڵ پێش ئێستا چوونەژوورەوە بۆ هەمووان ڕێگەپێدراو بوو. بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا کە فشارەکان بۆ سەر ئەو کەسانەی دەبنە کریستیانی زیادی کردووە چوونەژوورەوە بۆ هەمووان قەدەغەکراوە. ئێستاش بەس ڕۆژانی هەینی کراوەیە".

لە تەنیشت کڵێساکە خوێندگای "شۆهەدای میرساد"ە. ئەو خوێندنگایە لەلایەن "ساموێل جۆردەن" دامەزرێنەری خوێندگای "ئەلبۆرز"ەوە دروستکراوە. ئارمەن دەڵێت: "خوێندگاکە بە یادی ساموێل جۆردەن بە "میهری جۆردەن" ناونرابوو و لە تەنیشت کڵێساکە پەروەردەی ئاینی کریستیانی تێدا دەدرا".

کەنیسەی حەییم دەکەوێتە تۆزێک پێشترەوە. ئەو کەنیسەیە یەکەم کەنیسەیە کە لە دەرەوە گەڕەکی "عولادجان" کە گەڕەکی هاوڵاتیانی جووی دانیشتووی تارانە دروست کراوە. ئەو کەنیسەیە لەلایەن "سولێمان حەییم" نووسەری فەرهەنگی فارسیی حەییمەوە دروست کراوە. پێش چوونەژوورەوە لە دەرگا دەدەین و بەشێنەیی دەچینە ژوورەوە. پیرەپیاوێک دێتە پێشەوە و دەڵێت "کارتان هەیە"، دەڵێین "هاتووین بۆ سەردان". دەڵێت "ئێرە موزەخانە نییە و منیش بۆم نییە جگە لە جووەکان کەسی دیکە ڕێگە بدەم" و دەرگاکە دادەخات.

ئاتەشگای ئادریانیش لەولاترەوەیە. ئەو ئاتەشگەیە لە سەردەمی قاجاردا دروستکراوە و لە ساڵی ١٣٨١ دا وەک ئاسەواری مێژوویی نەتەوەیی تۆمارکراوە. ئاتەشگاکە لەلایەن "کەیخەسرۆ شاهرۆخ" سەرۆکی ئەو کاتی ڕێکخراوی زەردەشتییەکانەوە دروست کراوە. لە سەر دەرگا دارەکەی تابلۆیەکی بەردی مەرمەری لێیە کە لەسەری نووسراوە "بەخۆشیی ئەهورا مەزدا".

لە دەرگامان دا، خانمێک وەڵامی داوە و وتمان هاتووین بۆ سەردان، هێشتا ڕەستەکەمان کۆتایی نەهاتووە کە دەڵێت: "بوبوورن ئێرە شەش مانگە داخراوە و ناکرێت سەردان بکەن". هاوڕێیەکی زەردەشتیم دەڵێت: "ناوەندە ئەمنییەکان زۆر هەستیار بوون بەرامبەر بە سەردانی موسڵمانەکان بۆ ئاتەشگاکان. تا چەند ساڵ پێش ئێستا هەمووان دەیانتوانی بەشداری جەژنی سەدە بن بەڵام ئێستا بەس بۆ زەردەشتییەکان ڕێگەپێدراوە".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

ثبت نظر

خبرنگاری جرم نیست

۷۲ روزنامه‌نگار طی بیانیه‌ای خواستار آزادی اعضای جمعیت امام علی شدند

۱ مرداد ۱۳۹۹
ایران وایر
خواندن در ۲ دقیقه
۷۲ روزنامه‌نگار طی بیانیه‌ای خواستار آزادی اعضای جمعیت امام علی شدند