close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

میدیاکانی هەرێم؛ گەنجێکی خەڵکی سلێمانی بە گولـلەی پاسدارانی ئێران کوژراوە

۸ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
میدیاکانی هەرێم؛ گەنجێکی خەڵکی سلێمانی بە گولـلەی پاسدارانی ئێران کوژراوە

میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، گەنجێکی خەڵکی هەرێم کە بەمەبەستی هێنانی ئاژەڵ چووەتە سنووری پیرانشار بە گولـلەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.

تۆڕی میدیایی "ڕووداو" ناوی ئەو هاوڵاتییەی بە "کەیوان عەبدوڵڵا" ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، خەڵکی گوندی دەروکۆتری سەربە سەنگەسەر بووە لە پارێزگای سلێمانی.

"نەهرۆ عەبدوڵڵا" بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر یەکشەممە ٩ی جۆزەردان بە ڕووداوی وتووە، "ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردان لە بناری چیای قەندیل لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئاراوە."

بەڕێوەبەری سەنگەسەر ئەوەشی وتووە، ئەو ناوە تەنیا هێزەکانی سوپای پاسدارانی لێیە و هێشتا دیار نییە لە سنووری ئێران ئەو هاوڵاتییەیان کردۆتە ئامانج یان لە سنووری هەرێمی کوردستان.

وەک ئاشکرا کراوە، تەرمی کەیوان عيبدوڵڵا لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە و بڕیارە ببرێتەوە گوندی دەروکۆتر بەخاک بسپێردرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هەفتەی ڕابردووش چەند کاسنبکارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕێک لەو سنوورە دەستگیر کرابوون و پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کرابوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" هەواڵی کوژرانی کەیوان عەبدوڵا لە سنووری پیرانشاری پشتڕاس کردۆتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

٣٨ کەس لەژێر ڕووخاوەکانی مێترۆپۆلدا ماون؛ ناڕەزاییەکان گەیشتە تاران و دەوروبەریشی

۸ جۆزەردانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
٣٨ کەس لەژێر ڕووخاوەکانی مێترۆپۆلدا ماون؛ ناڕەزاییەکان گەیشتە تاران و دەوروبەریشی