بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠١، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکدا لە پارکی ئاوییەری سنە، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
مانگی سووری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاندووە، کە پاش ئۆپەراسیۆنێکی قورس توانیویوەتی گیانی دووان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە ڕزگار بکات.
ئاژانسی هەواڵی "کوردپرێس" نووسیویەتی، کاتێک تیمە فریاگوزارییەکان گەیتشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە یەکێکە لە سەرنشینەکان گیانی لەدەستدابوو و یەکی دیکەشیان پاش ٢٠ خولەک لە ڕووداوەکە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دوو برینداری ڕووداوەکە ڕەوانە نەخۆشخانە کراون و لە لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
چاودێران "خراپیی رێگەکانی هاتووچۆ و نزمیی کوالێتیی ئۆتۆمبێلەکان" بە دوو هۆکاری سەرەکیی رووداوی هاتووچۆ دادەنێن لە جادەکانی ئێران و کوردستاندا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە