ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١، فەرماندەی هێزی سنووریی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دوو تێکهەڵچوونی چەکداریدا لە سنوورەکانی ئەو پارێزگایە دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.
"عارف سێپێهری"، فەرماندەی هێزی سنووریی پارێزگای کوردستان وتی: "ئەمڕۆ چەند چەکدارێک لە دوو خاڵی سنووریی پاوە و بانەوە هەوڵیان دا دزە بکەنە ئەم دیوی سنوورەوە، کە لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران تێکهەڵچوون و شەڕێک لەنێوانیاندا هاتە ئاراوە."
سێپێهری وتیشی، لەو تێکهەڵچوونەدا دوو پاسداری پلەداری سوپا بەناوی "مهدی محەمەدی نەسەب" و "عەلی فازلی شاد" کوژراون.
هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزەکانی سوپای پاسداران یەک لەو دوو گروپە چەکدارەیان تێکشکاندووە و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنییەکانیاندا گرتووە.
ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕیش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری ورمێ بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداراندا چەند پاسدار کوژرابوون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە