حزبی "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پشتڕاستی کردەوە، کە چەند ئەندامی ئەو حزبە لە "ناوچەی سۆماو برادۆست"ـی سەربە ورمێ دەستگیر کراون.
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی نزیکەی دوو هەفتەی پێش ئێستا لە ڕێکەوتی ڕۆژی ٢٢ پووشپەڕی ١٤٠١دا ڕایگەیاندبوو، کە "١٠ ئەندامی سەربە گروپێکی تیرۆریستیی دەستگیرکراون لە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ."
کۆمەڵە، لە ڕاگەیەنرداوەەکەی خۆیدا پشتڕاستی کردۆتەوە، کە ئەندامانی ئەو حزبە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی سیاسی و ڕێکخستنیی خۆیاندا دەستگیر کراون.
حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، ساڵی ٢٠٠٠ لە حزبی کۆمۆنیستی ئێران جیابووەوە و بەڕەسمی دامەزرا.
حزبی کۆمۆنیستی ئێران ساڵی ١٣٦٠ لە ئەنجامی یەکگرتنی "کۆمەڵە" و "یەکێتیی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست" دامەزرا و بەردەوامیی دا بە خەباتیی چەکداری لەدژی کۆماری ئیسلامی.
لە سەرەتای شۆرشی ئیسلامیەوە بۆ ئێستا سەدانم هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی ئەندامێتیی حزبەکانی کوردستان دەستگیر و زیندانی کراون یان لەسێدارە دراون
تێبینییەکەت بنووسە