بەپێی هەواڵی میدیاکانی هەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠١، "سوهەیل خورشید"، ناسراو بە "مامۆستا شەماڵ"، نووسەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی لە بەر دەمی ماڵەکەی لە شارۆچکەی کفری تەقەی لێکرا و تیرۆر کرا.
دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادی ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بەم ڕووداوە بڵاوکردەوە و سوهەیل خورشیدی بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئێستا و دیوانی سەرۆکایەتیی کۆنگرە لە خولەکانی پێشووی ئەو حزبەدا ناساند.
تۆڕی میدیایی ڕووداو لەسەر زاری تەڤگەری ئازادییەوە نووسیویەتی، "سوهەیل خورشید لەلایەن تورکیاوە تیرۆر کراوە."
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، کە لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکردووە بۆ ناسین و دەستگیر کردنی تاوانبارانی تیرۆرەکە.
سوهەیل خورشید عەزیز مێژوونووس و نووسەری کتێبی "ئەتڵەسی کەرکووک" و هەروەها فەرمانبەری ئیدارەی کشتوکاڵ بوو لە کفری.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا چالاکی دەکات و لەلایەن هەر دوو حکومەتەوە مۆڵەت پێدراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە