ڕۆژێک پاش پشتڕاستبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی "مەهسا (ژینا) ئەمینی"، ئەو ژنە تەمەن ٢٢ ساڵانەی لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا و پاشان بەهۆی خوێنبەربوونی گوێ چووبووە کۆماوە، لە کەشێکی ئەمنیدا و بەدروشم وتنەوە ئامادەبوونی بەرفراوانی خەڵک لە گۆڕستانی "ئایچی"ـی سەقز بەخاک سپێردرا.
ڤیدیۆکانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی مەهسا ئەمینی دریدەخەن، کە ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیان لەو مەراسیمەدا بەشداربوون و هاوکات دروشمی دژ بە حکومەت، لەوانە "نەمان بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە.
🎥 ژمارەیەکی بەرفراوان لە هاوڵاتیانی خەڵکی سەقز لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی ژینا ئەمینیدا ئامادەبوون و تووڕە و خەمبار لە گیان لەدەستدانی دروشمی "نەمان بۆ دیکتاتۆر" دەڵێنەوە.#مەهسا_ئەمینی #ژینا_امینی #مهسا_امینی #ژنان #سەقز #حیجاب pic.twitter.com/pWxYN8hGOP
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
ئامادەبووان هەروەها لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی دا دروشمگەلی "تۆ لە خۆتت پرسیوە، پرچی ژن بۆ مەترسییە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەرخۆدان ژیانە" دەڵێنەوە.
🎥 ئامادەبووان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی دا دروشمگەلی "تۆ لە خۆتت پرسیوە، پرچی ژن بۆ مەترسییە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەرخۆدان ژیانە" دەڵێنەوە.#ژینا_ئەمینی #مەهسا_ئەمینی #مهسا_امینی #ژینا_امینی #ژنان #حیجاب pic.twitter.com/xG9kbrZbE3
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
لەو مەراسیمەدا لەمەراسیمەدا بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئامادەبوو بەیەکدەنگ شعری "لاوکی هەڵەبجە" لە نووسینی "ڕەفیق سابیر"یان وتەوە.
🎥 هاوڵاتیان بەیەکدەنگ لاوکی هەڵەبجە دەڵێنەوە
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
لەمەراسیمی بەخاک سپاردنی #ژینا_ئەمینی دا لە #سەقز، هاوڵاتیانی ئامادەبوو بەیەکدەنگ شعری "لاوکی #هەڵەبجە" لە نووسینی "ڕەفیق سابیر"یان وتەوە:
"بە تەنیا جێی مەهێڵن
ئەمشەو زریان دەیچێنێت
تەمومژ دایدەپۆشێت
مانگەشەو دەیڕفێنێت."#ژنان pic.twitter.com/zP4Iq2Hy7Y
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان ڕێگەکانی شاری سەقزیان گرتووە و ڕێگری دەکەن لەوەی خەڵکی زیاتر بەشداری مەراسیمەکە بن.
ئەو هێزانە ڕۆژی ڕابردوو هەینی ٢٥ی خەرمانانیش لە بەر دەم نەخۆشخانەی "کەسرا"ـی تاران ئامادەبوون و ڕێگریان کرد لە گردبوونەوە و ناڕەزایی خەڵک دژبە هەبوونی گەشتی ئیرشاد.
"محەمەد ئۆلیاییفەرد"، پارێزەر و مافناس لە لێدوانێکدا بۆ ئێرانوایەر، ئەو ڕووداوەی بە "کوشتنی حکومەتی" ناوزەد کرد.
ژنانی کوردستان لەو مەراسیمەدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و هەبوونی گەشتی ئیرشاد و حیجابی زۆرەملییان بەتوندی شەرمەزار کرد.
لەپاش مەراسیمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی، هەزاران هاوڵاتی لە بەردەم تەلاری فەرمانداری سەقز گردبوونەوە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ئەو هاوڵاتیانە و بە تەقەکردن هەوڵیان دا بڵاوەیان پێ بکەن.
🎥هێزە ئەمنییەکان لە سەقز تەقە لەخۆپیشاندەران دەکەن
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
لەپاش مەراسیمی بەخاکسپاردنی #ژینا_ئەمینی، هەزاران هاوڵاتی لە بەردەم تەلاری فەرمانداری #سەقز گردبوونەوە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ئەو هاوڵاتیانە و بە تەقەکردن هەوڵیان دا بڵاوەیان پێ بکەن.#ژنان #مەهسا_ئەمینی #کوردستان pic.twitter.com/nzaViAydPC
هەروەها لە ئەنجامی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە گردبوونەوەی هاوڵاتیانی ناڕازی لە شاری سەقز، گرژی لەنێوانیاندا هاتە ئاراوە.
🎥گرژیی نێوان هاوڵاتیانی ناڕازی و هێزە ئەمنییەکان
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
لەپاش مەراسیمی بەخاک سپاردنی #ژینا_ئەمینی دا، لە ئەنجامی هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە گردبوونەوەی هاوڵاتیانی ناڕازی لە شاری #سەقز، گرژی لەنێوانیاندا هاتە ئاراوە.#ژنان #مەهسا_ئەمینی #ژینا_امینی #حیجاب #كوردستان pic.twitter.com/sSp9wi2YlK
بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەو ناڕازییان، کەسێک بریندار بووە و هاوڵاتییان بەپەلە دەیڕفێنن. تاکو ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
🎥هاوڵاتییەک بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان برینداردەبێت
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی #کۆماری_ئیسلامی بەرەو ناڕازییان لە شاری #سەقز، کەسێک بریندار بووە و هاوڵاتییان بەپەلە دەیڕفێنن. تاکو ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.#ژینا_ئەمینی pic.twitter.com/9qPWDag1RG
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری و بڵاوە کردن بە گردبوونەوەی هاوڵاتیان لە شاری سەقز بە گولـلەی ساچمەیی تەقەیان لێکردوون و چەندین کەسیان بریندار کردووە.
📸 خوێنی یەک لە بریندارانی ناڕەزاییەکانی ئەمڕۆی سەقز
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگری و بڵاوە کردن بە گردبوونەوەی هاوڵاتیان لە شاری #سەقز بە گولـلەی ساچمەیی تەقەیان لێکردوون و چەندین کەسیان بریندار کردووە.#ژینا_ئەمینی #مهساامینی pic.twitter.com/rl0YVzJXGo
لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا دەبیندرێت، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی ناڕازی لە شاری سەقز لە بەردەم بارەگایەکی بەسیج گردبوونەتەوە کە وێنەی "عەلی خامەنەیی" بەسەر دیوارەکەیەوە هەڵواسراوە، وێنەکە دەدڕێنن، بەردی تێدەگرن و دروشمی "نەمان بۆ خامەنەیی" دەڵێنەوە.
🎥 مەرگ بەر خامەنەیی
— ئێران وایەر (@kurdishiranwire) September 17, 2022
ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی ناڕازی لە شاری #سەقز لە بەردەم بارەگایەکی بەسیج گردبوونەتەوە کە وێنەی "#عەلی_خامەنەیی"ـی بەسەر دیوارەکەیەوە هەڵواسراوە، وێنەکە دەدڕێنن، بەردی تێدەگرن و دروشمی "نەمان بۆ خامەنەیی" دەڵێنەوە.#ژینا_ئەمینی #مەهسا_ئەمینی #ژنان #کوردستان pic.twitter.com/QdTr1GvRHV
ژینا ئەمینی، چەند ڕۆژ بەر لەمە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ سەفەر و دیدار لەگەڵ خزمەکانیان چووبوونە تاران کە لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی "وزەرا" گوزرابووەوە.
ڕۆژی چوارشەمە، ٢٣ی خەرمانان بە هۆی لێدان و کوتەکەوە لە لایەن "مەئموورەکانی هێزی ئینتزامی"یەوە چووە کۆماوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی پۆلیسی ئێران بانگەشەی ئەوەیان کردبوو ژینا ئەمینی لە گرتووخانەدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە