close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کەنەدا دوو دامەزراوە و چوار بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی گەماڕۆ دا

۱۰ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کەنەدا دوو دامەزراوە  و  چوار بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامی گەماڕۆ دا

حکوومەتی کەنەدا لە دوایین پاکێجی گەماڕۆکانیی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، دوو دامەزراوە و چوار کەس، لەوانە فەرماندەی هێزی ئینتزامی گەمارۆ دا. 

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزیری دەروەی کەنەدا، بە هۆی ڕۆڵی هێزە ئینتزامییەکان لە سەرکوتیی کوشندانە و دەست‌گیر کردنی بێ بنەمایی ناڕازیان،  چوارەمین پاکێجی سزاکانیی مافی مرۆڤ لە سەر کۆماری ئیسلامی سەپێنراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، هێزی پۆلیس و کۆمەڵگەی ئەلمستەفا ئەلعەلامیە لە قۆم دوو دامەزراوەی گەمارۆ دراون. هەروەها حسێن ڕەحیمی فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانیی تاران، ئەحمەد فازڵیان جێگری داواکاری گشتی وڵات، ئەسەدوڵا جەعفەری سەرۆکی دادوەری پارێزگای خوراسانی باکوور و مورتەزا مووسەوی جێگری دادگای گشتی پارێزگای مازەندەران، ئەو کەسانەن کە لە لایەن کەنەدەاوە گەمارۆ دراون.

کەنەدا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی دەزگای داد زیادکراون بە لیستی گەمارۆکان کە ڕۆڵی سەرەکیان بووە لە ئازاردانی سیستماتیکی کەمینەی ئایینی بەهایی لە ئێران‌دا. 

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا سەبارەت بە گەمارۆدانی کۆمەڵگەی ئەلمستەفا ئەلعەلامیە گوتوویەتی ئەم دامەزروەیە لە دەرەوەی ئێران پڕوپاگاندە بۆ   ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی دەکات و خوێندکارەکانیی بەرەو لای هێزی قودسی سوپای پاسداران ڕادەکێشیت.

لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی دوای کوژرانیی حکوومەتی ژینا (مەهسا) ئەمینی، حکوومەتی کەنەدا چوار پاکێجی گەمارۆدانی دژ بە دامەزراوەکان و بەرپرسانیی کۆماری ئیسلامی سەپاندووە. 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕاگەیەندراوی کۆمەڵێک لە ئەندازیارانیی سەقز بۆ مەحکووم کردنی سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران

۹ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕاگەیەندراوی کۆمەڵێک لە ئەندازیارانیی سەقز بۆ مەحکووم کردنی سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران