دوکتور "شۆڕش حەیدەری"، پزیشکی دەرمانساز و "ئەمیر شەهابی"، چالاکی ناسراوی کریکاری، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان و سنە دەستگیر کراون.
بەپێی هەواڵێک کە بەدەستی "ئێران ویەر" گەیشتووە، دوکتور "شۆڕش حەیدەری"، خەڵکی بۆکان سەرلە بەیانی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان، لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون کردنەوەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە بۆکان دەستگیر کراوە و بۆ شوینیکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی ئەم سەرچاە ئاگادارە، هێزە ئەمنییەتییەکان جگە لە پشکنینی ماڵی ئەم دوکتوری دەرمانسازە، دەستیان گرتووە بە سەر بڕێک لە کەلوپەلە تایبەتەکانی ئەو وەک کامپیوتر و مۆبایلەکەی و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ئەم سەرچاوە جەخت دەکاتەوە و دەڵیت کە دوکتور شۆڕش حەیدەری هاوکات لەگەڵ سەرکوتی توندوتیژانەی ناڕازیاندا، لە لاپەڕەیتایبەتی ئینستاگرامی خۆیدا چەن ڤیدیۆیەکی لەسەر چۆنیەتی دەرمان وچارسەر کردنی بریندار بووان لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا بڵاو کردبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، "ئەمیر شەهابی"، چالاکی کریکاری خەڵکی سنە و ئەندامی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەری "سەندیکار کرێکارانی خەبازانی سنە"، لە ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەر، لە بەردەم فەرمانداری لە شەقامی ژاندارمری ئەم شارەدا، لە لایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، لە هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەمیر شەهابی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە