close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هۆشداری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە لەسێدارەدانی ناوەختی ٦ ناڕازی

۲۷ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیران ڕۆژی دووشەمە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠١،  ناوی ٣٩ کەس لەو ناڕازیانەی دەست‌گیر کراون و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە ڕاگەیاند و هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە ئەو بڕیارەی کە بۆ ٦ کەس لەو ناڕازیانە دەرچووە بەم‌زووانە جێبەجێ بکرێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیران ڕۆژی دووشەمە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠١، ناوی ٣٩ کەس لەو ناڕازیانەی دەست‌گیر کراون و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە ڕاگەیاند و هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە ئەو بڕیارەی کە بۆ ٦ کەس لەو ناڕازیانە دەرچووە بەم‌زووانە جێبەجێ بکرێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیران ڕۆژی دووشەمە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠١،  ناوی ٣٩ کەس لەو ناڕازیانەی دەست‌گیر کراون و مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە ڕاگەیاند و هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە ئەو بڕیارەی کە بۆ ٦ کەس لەو ناڕازیانە دەرچووە بەم‌زووانە جێبەجێ بکرێت.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کە بنکەکەی لە نۆڕوێژە، پێنج کەس لە زیندانیانی سیاسی و ناڕازیانی مەحکووم بە لەسێدارەدان لە زیندانی ورمێ، هەروەها ناڕازییەک لە زیندانی ڕەجایی‌شەهری کەرەج، بۆ ژوورە تاکە کەسییەکان گوزراونەتەوە. 

بەگشتی ئەو زیندانیانەی بڕیاری سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و بڕیارەکەیان بە یەکەی "جێبەجێ کردنی بڕیارەکان" ڕادەگەیەندرێت، لە هەنگاوی یەکەم‌دا بۆ "ژووری تاکە کەسی" دەگوازرێنەوە و بۆ "دوا دیدار" بنەماڵەکانیان بانگهێشت دەکرێن. 

ئەمە لە حاڵێک‌دایە لە دۆسیەی زۆربەی زیندانیانی سیاسی و ئەمنییەتی‌دا ئەگەری دوا دیدار لە زیندانی و بنەماڵەکەی دەگیرێتەوە، یان سەبارەت بەمەی کە ئەمە دوا دیدارە درۆیان لەگەڵ‌‌دا کراوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەمەی کە " ناڕازیانی دەست‌گیر کراو مەترسی جیدی لەسێدارەدانیان لەسەرە"، نووسیویەتی: " زیاد بوونی تێچووە سیاسییەکان لەگەڵ پشتیوانییە سیاسەیییەکان، کەمپەینە خیابانییەکان، میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گوشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت ڕێگری لەسێدارەدانی زیاتر بکات." پێش‌تر ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلمانی ئەوروپا لە وڵاتە جیاوازەکان‌دا، کەفالەتی سیاسی ئەو ناڕازیانەی بە موحارب، بەغی و ئەفسادی فیلئەرز تۆمەتبار کراون و ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ سزای مردن ڕووبەڕوو ببنەوە، گرتبوویانە ئەستۆ.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران وێڕای پێشوازیی کردن لەم کارە، داوای ڕێوشوێنی کاریگەرتر لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە تایبەت حکوومەتەکان، بۆ ڕێگری کردن لە لەسێدارەدانی ناڕازیانی ئێرانی کردبوو. لە ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکخراوەدا بە ئاماژە کردن بە گواستنەوەی پێنج کەس لەو زیندانیانەی تۆمەتی "موحارب"یان بەسەردا سەپێندراوە و لە زیندانی ورمێ بۆ شوینێکی نادیار گوازراونەتەوە هاتووە کە زیندانیەکی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی‌شەهری کەرەج لە بەندی گشتییەوە بۆ ژووری تاکە کەسی گوازراوەتەوە.

هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە ڕاگەیاندنێک‌دا هۆشداری داوە لانیکەم ٢٦ کەس لەو ناڕازیانەی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان‌دا دەست‌گیر کراون مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

ئەم ڕاگەیەندراوە لەسێدارەدانی "موحسین شکاری" و "مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد"ی لە "دادگاییە نمایشیەکان"دا بە "لەسێدارەدانی نایاسایی" وەسف کرد و نووسی "بڕیاری لەسێدارەدانی ١١ کەس" دەرکراوە و ١٥ کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوشێوە و قورس کە لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە بەسەریان‌دا سەپێندراوە، "لەچاوەڕوانی یان لە دادگایی" کردن‌دا بەسەر دەبەن. ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە جەختی لەسەر نادادپەروەرانە بوونی دۆخی دادگایی و دەست‌ ڕانەگەیشتنی تۆمەتباران بە پارێزەری دەست‌نیشان کراو کردووە و نووسیویەتی جگە لەوەی بۆ"دانپێدانانی زۆرەملی" خراونتە ژێر ئەشکەنجە و گوشار، هەروەها "مافی بەرگری گونجاو"یان لە خۆیان نەبووە.

هاوکات بە بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، وێنەیەکی کۆپی کراو لە ڕاگەیاندنی دۆخی "محەمەد برۆغنی"، ناڕازییەک کە لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بڵاو کرایەوە کە لەوێدا ئاماژە بە بڕیاری "موحارب" بوونی ئەو کراوە.

ئەم ناڕازییە لە ئێستادا بۆ بەندی ٣٩٠ی زیندانی ڕەجایی‌شەهری کەرەج گوازراوەتەوە کە ئەمە نیشان دەدات مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە. هەروەها تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی ٧ بەندکراوی خەڵکی شنۆی ڕاگەیاندووە کە بە موحارب مەحکووم بوون، ناوی ئەم بەندکراوانە بریتین لە "فەرزاد تەهازادە"، "هەژار حەمیدی"، "هێمن شاهی"، "فەریاد حەمزەشور"، "ڕەزا ئێسلام دوست"، "شەهرام مەعروف مەولا" و "ئەیوب ئاغلیانی" کە ڕۆژی پێنج‌شەمە ٢٤ی سەرماوەز، لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

بنەماڵەی ئایدا ڕۆستەمی بۆ وتووێژی زۆرەملێ لەگەڵ سەداوسیما لە ژێر گوشاردان

۲۶ سەرماوەزی ۱۴۰۱
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بنەماڵەی ئایدا ڕۆستەمی بۆ وتووێژی زۆرەملێ لەگەڵ سەداوسیما لە ژێر گوشاردان