ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سپای قودس، بە هەڕەشە کردن لە میدیاکان و ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بە هۆی ڕووماڵ کردنی هەواڵی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە وتی: "تەنانەت گەر یەک ڕۆژیش چالاکی میدیاییتان لە دەژی کۆماری ئیسلامی کردبێت، ڕۆژێک نۆرەی ئێوە دەگات و سزاکەی دەبینن."
هەروەها فەرماندەی هێزە قودسی سپای پاسداران جەختی کردەوە: "هەموو کردەوەکانی دوژمن لە لایەن ئێمەوە تۆمار کراوە و هەموو ئەوانە بەبێ جیاوازی لێیان دەدریت."
پێشتر ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، هەڕەشەی "سزادانی" چالاکانی مەدەنی دەرەوەی وڵات کردبوو.
خەتیب ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە وتووێژیکی تێلێڤیزیۆنیدا وتبووی: "ئەو کەسانەی زیانیان بە خەڵک و وڵات گەیاندووە، لە هەر کوێی جیهان بن سزا دەدرێن."
ئەو لە درێژەدا بانگەشەی کردبوو: "هەرکەسیک لە بشێوییەکاندا ڕۆڵی بووبێت، سزا دەدرێت."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە