شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئیران، بێهیوا بوونی پزیشکەکان لە بەهۆش هاتنەوەی هەستی حوسەین پەناهی، قوتابی ١٦ ساڵانی ڕاگەیاند کە لە خەزەڵوەری ئەمساڵدا بە هۆی لێدان بە باتۆم لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بووە.
ئەم کاناڵە لەسەر دۆخی هەستی حوسەینپەناهی نووسیویەتی کە زیاتر لە دوو مانگ دەبێت ئەم قوتابییە کە خەڵکی گوندی قورچیا سەر بە دێولانە لە کۆمادایە.
بەپێی زانیارییەکانی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی زۆر نزمی هۆشیاری و باقی نیشانەکانی ژیان، پزیشکەکان بێهیوا بوون لە بەهۆش هاتنەوەی هەستی و پێشنیاریان کردووە بە بنەماڵەکەی بیبەنە ماڵەوە و لەوێ چاودێری بکەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراوەتەوە لە ڕۆژی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە دێولان هێزە سەرکوتگەرەکان بە باتۆم هەستی و چەند قوتابیی دیکەیان کوتاوە و لیان داون.
پێشتر شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان، لە زاری سەرچاوە خۆجییەکانەوە ڕایگەیاندبوو: "ناوەنده ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە باوکی هەستی کردووە کە خۆی مامۆستای پەروەردە و بارهێنانە، و پێیان وتووە نابێت هیچ زانیارییەک لەسەر ئەم بابەتە بڵاو بکاتەوە."
هەروەها ئەم شۆرایە لە درێژەدا دەڵێت کە "پزیشکەکان ڕایانگەیاند لێدان لەسەری هستی بووەتە هۆی ئەوەی بچێتە کۆماوە."
لە کاتی سەرکوتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران، کۆمەڵێک هەواڵ و ڕاپۆرتی زۆر لەسەر هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان بڵاو کرایەوە.
لە کاتی ئەم هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بریندار بوون و دەستگیر و ڕادەستی ناوەندەکانی ئیسڵاح و تەربیەت کراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە