لە درێژەی سەفری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ تورکیە، ئانتۆنی بلینکێن ئەمڕۆ ٢ی ڕەشەمە، سەفەری بۆ یۆنان کردووە و دوای دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای قسە کردن دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جەختی کردەوە "چیتر بەرجام لە نیو بژاردەکاندا نییە."
بەڕێز بلینکێن بە جەخت کردنەوە لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئێسرائیل، وتی: "ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل پابەندین بەم بابەتەوە کە نابێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات ئەمە هەواڵێکی تازە نییە. سەرۆک بایدەن بە تەواوی ڕوونی کردووەتەوە کە تەواو بژاردەکان لەسەر مێزدایە. ئێمە بۆ قووڵ بوونەوەی هاوکاری لەگەڵ ئێسرائیل و وڵاتانی دیکە چالاکی دەکەین تا لەگەڵ ئەو ئالێنگارییە چەند لایەنیانەی ئێران بەرهەمیهێناوە ڕووبەڕوو ببینەوە. ئێمە ئەوەمان بەڕوونی ڕاگەیاندووە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە ژێرناوی بەرجام لە نێو بژرادەکاندا نییە."
بەڕێز بلینکێن، لە سەفەرەکەی ڕۆژی ڕابردوویدا بۆ ئانکارا، بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی شوێنەواری یۆرانیۆم بە چڕیی ٨٤٪ لە ئێران، بە "بابەتێکی زۆر جدی" ناوی برد.
هەر لەم پێوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان وتی: "ئەمریکا لەمبارەوە لەگەڵ ئاژانسی نێودوڵەتی وزەی ئەتۆمی و سێ وڵاتی ئەورووپایی لە پێوەندیدایە."
دوای ڕاپۆرتی پشکنینی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بێهروز کەمالوەندی، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی، بەبێ ئەوەی ڕاستی ئەم ڕاپۆرتە ڕەت بکاتەوە، ئامانجەکەی بە "ساختەکاری و چەواشەکردنی ڕاستییەکان" ناوبرد و وتی: "بوونی یۆرانیۆمی زیاتر لە ٦٠٪ لە ڕەوتی پیتاندندا "بە واتای پیتاندنی سەرەوەی ٦٠٪ نییە."
ئاڵۆزییەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە دۆخێکدا پەرەی سەندووە کە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی لە ئەسفەهان کاردانەوەی بەرپرسانی ئێران و تۆمەتبارکردنی ئیسرائیلی بە دوای خۆیدا هێنا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە