ڕۆژنامەی واڵستریت ژوورناڵ ڕۆژی هەینی ۲٥ی خاکەلێوە، لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسیویەتی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران، لە حەوتووەکانی ڕابردوودا دیداری لەگەڵ ڕێبەرانی حەماس، حێزبوڵا و جیهادی ئیسلامی فەلەستین کردووە و هانیی داون هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
ئەم ڕۆژنامە ئەمریکاییە ئاشکرای کردووە فەرماندەی هێزەکانی قودسی سپای پاسداران لە حەوتووەکانی ڕابردوودا چەندین جار کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەری گرووپە چەکدارەکان لە سەرتاسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە لە عێراق و سووریا هەبووە.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، هەروەها قائانی لە حەوتووی ڕابردوودا چووەتە لوبنان و لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە بەیروت لەگەڵ ڕێبەری حەماس، حێزبوڵا و جەهادی ئیسلامی فەلەستین دیداری کردووە.
ماوەیەک پێش لە بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە ۱۷ی خاکەلێوەدا، گرووپە چەکدارەکانی حەماس، لە خاکی لوبنانەوە ۳٤ ڕۆکێتیان بەرەو ئەم وڵاتە هاوێشتبوو کە لە ۱۷ ساڵی ڕابردوودا بەگەورەترین هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل لە لوبنانەوە دێتە هەژمار. لە وڵامی ئەم هێرشانەدا ئیسرائیل سەرلەبەیانی ۱٨ی خاکەلێوە، لە هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەدا لە دەوووبەری سوور "بنکەکانی سەر بە حەماسی" بۆردمان کرد.
هاوکات لە خاکی سووریەوە سێ ڕوکێت بەرەو بەڕزاییەکانی جەولان لە ئیسرائیل تەقێندرا و هەروەها ئیسرائیل هێرشی تۆڵە سەندنەوەی کردە سەر سووریا. لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە دەورووپشتی دیمەشق، میلا حەیدەری و مێقداد موهێقانی جەعفەرئابادی، دوو کەس لە ئەفسەرای سپای پاسداران کوژران.
پاش ئەم هێرشە توڵەسەندنەوەیانە بۆ سەر خاکی سووریا وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکاییەکەی، لۆید ئۆستین، لە دۆخی ئێستای ناوچەکە ئاگاداری کردبووەوە و وتبووی: "ئێران بە کەڵک وەرگرتن له هێزی نوێنەرەکانییەوە لە سووریا، لوبنان و کەرتی غەزە و هاندانیان بۆ کردەوە تیرۆریستییەکان لە دژی ئیسرائیل" هۆکاری "ناسەقامگیری"یە لە ناوچەکەدا.
ڕەحیم سەفەوی، یەکێک لەب بەرپرسە باڵاکانی سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو هەینی هاوکات لەگەڵ ڕێپێوانی حکوومەتی ڕۆژی قودس، هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردبوو کە لە ئەگەری سەرکێشی کردندا هێرشی وماڵوێرانکەر بە خۆیەوە دەبینێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە