"لقی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆرشی شاری مەریوان"، لە ڕێگەی دەرکردنی داخوازیی سزادان بە دژی "تەحسین موستەفا"، "ئارام قادری"، "سەیوان سولەیمانی" و "ئارام مۆحەمەدی" چالاکانی پیشەیی مامۆستایان، داوای لە دەزگای دادی گشتی و شۆڕشی ئەم شارە کردووە کە دوای لێکۆڵینەوە بڕیاری سزادانیان بۆ دەربکات.
ئەمڕۆ ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، سەرچاوەیەکی نزیک لە "ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان و سەوڵاوا"، جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە "ئێرانوایەر"ی وت: "لقی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری مەریوان، شەشی ڕەشەمەی ١٤٠١، بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی بە دژی کۆماری ئیسلامی"، "ئامادە بوون لە گرد بوونەوە نایاساییەکان و پێچەوانەی ئامانجەکانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایان" و "ئامادە کردن و بڵاو کردنەوەی وێنەکانی گرد بوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە کەناڵەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" داوای لە دەزگای دادی ئەم شارە کردووە تەحسین مستەفا، ئارام قادری، سەیوان سولەیمانی و ئارام موحەمەدی سزا بدات."
دەرکردنی داخوازیی سزادان بە دژی ئەم چوار چالاکە پیشەییە لە کاتێک دایە کە بە گوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارەی "ئێرانوایەر"، بەرپرسی دۆسییەکە هیچ جۆرە بەڵگەیەک کە ئەم تۆمەتانەیان لەسەر بسەلمێنێت بە دەستەوە نییە و تەنیا دەرەنجامی دۆسییەسازیی ساختە و هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتی- دادوەرییەیە بە دژی ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەم چوار مامۆستا مەریوانییە بیست و سێهەمی ڕێبەندانی ١٤٠١، دوای بانگهێشت کردنیان بۆ لقی یەکەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەریوان جارێکی دیکە لەم ناوەندە دادوەرییەدا تۆمەتە هەڵبەستراوەکان بە دژی خۆیان ڕەت کردبوەوە.
تەحسین موستەفا، ئارام قادری، سەیوان سولەیمانی و ئارام موحەمەدی ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١، بە تۆمەتی "پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی" لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بە نواندنی تووندوتیژی و لێدان دەستگیر کران و دوای قۆناغەکانی لێپرسینەوە لەم ناوەندە ئەمنییەتییەدا هەر کامە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتاییەکانی قۆناغی دادڕەسی لە زیندان ئازاد کرابوون.
شایانی باسە کە ئەم چوار چالاکە پیشەییەی مامۆستایان لە ساڵانی ڕابردوودا لە درێژەی چالاکییە پیشەیی و ئاشتیخوازانەکانی خۆیاندا بەردەوام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان بانگێشت و دەستگیر کراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە