سەمیرا ئەحمەدی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز، بۆ دانپێدانی زۆرەملێ بە دژی خۆی لە ژێر ئەشکەنجەی تووند دایە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە نووسیویەتی ئەم چالاکە مەدەنییە ماوەی ۲۲ ڕۆژە لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەرە.
"ئێرانوایەر" ٢٢ی خەرمانانی ۱٤۰۱، ڕایەیاندبوو هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی سەمیرا ئەحمەدی بەبێ بڕیاری دادگا، دەستگیریان کردووە. هەروەها شایانی باسە ئەم چالاکە مەدەنییە بە شێوەی تووند و تیژانە دەستگیر کراوە.
لە ڕۆژانی پێش ساڵوەگەڕی کوشتنی ژینا ئەمینی، چەندین کەس لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی تووندوتیژانە دەستگیر کراون.
تێبینییەکەت بنووسە