close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

چارەنووسی ناڕوونی ماشەڵا کەرەمی باوکی دادخوازی محەمەدمێهدی کەرەمی دوای ٩٠ ڕۆژ

۲۹ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
"ماشەڵا کەرەمی"، باوکی "محەمەدمێهدی کەرەمی"، گەنجێک کە لە ناڕازییە سەراسەرییەکان‌دا لەسێدارەدرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونی‌دا، تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی کەرەج زیندانی کراوە.
"ماشەڵا کەرەمی"، باوکی "محەمەدمێهدی کەرەمی"، گەنجێک کە لە ناڕازییە سەراسەرییەکان‌دا لەسێدارەدرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونی‌دا، تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی کەرەج زیندانی کراوە.
وێنەی دایک و برای محەمەدمێهدی کەرەمی
وێنەی دایک و برای محەمەدمێهدی کەرەمی

"ماشەڵا کەرەمی"، باوکی "محەمەدمێهدی کەرەمی"، گەنجێک کە لە ناڕازییە سەراسەرییەکان‌دا لەسێدارەدرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونی‌دا، تا ئێستاش لە زیندانی ناوەندیی کەرەج زیندانی کراوە.

ئەم باوکە دادخوازە لە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا لە کاتی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە کەرەج دەستگیر کرا و دوای چەندین ڕۆژ دەرکەوت بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گوازراوەتەوە. 

لە کاتی دەستگیریی کەرەمی، هێزە ئەمنییەتییەکان ژمارەیەک لە کەلوپەلەکانیان لەوانە لاپتۆپ و مۆبایلەکەی ئەو و بنەماڵەکەیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراوەتەوە، کارتە بانکییەکانی ماشەڵا کەرەمی و بنەماڵەکەیان داخستووە. 

لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم دوو جاری دیکە هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم باوکە دادخوازە و میدالیاکانی محەمەدمێهدی کەرەمیان تێکشکاندووە و زەرەر و زیانێکی زۆریان لە ماڵەکەیان داوە، بە شێوەیەک کە هاوسەر و کوڕەکەی‌تری بەڕێز کەرەمی ناچار بوون ماڵەکەیان بەجێبهێڵن. 

ماشەڵا کەرەمی لە بەرواری ٦ی خەزەڵوەر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەرەجەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گوازراوەتەوە. 

ئێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ مانگ بە سەر دەستبەسەر بوونی ئەم باوکە دادخوازە، ئەو هێشتا لە زیندان چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لە لایەن سیستمی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە خراوەتە پاڵی، لە ئارادا نییە.

جگە لە ماشەڵا کەرەمی، هێزە ئەمنییەتییەکان، "ئەمیرحوسەین کوهکەن" پارێزەرەی بنەماڵەی محەمەدمێهدی کەرەمیان دەستگیر کردووە و ئەویش نزیکەی دوو مانگ دەبێت چارەنووسی ناڕوونە.

پێش‌تر ئەم پارێزەرەی دادگا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە بەردەم دەرگای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کەرەج ڕایگەیاندبوو بانگهێشت کراوە و ئەگەری دەستگیرکردنیشی بە نایاسایی وەسف کردووە.

ماشەڵا کەرەمی، دستفرۆشێکە کە کوڕەکەی محەمەدمێهدی کەرەمی لە بەرواری ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ لە دۆسیەی کوژرانی "ڕوحوڵا عەجەمیان"، لە ڕێ‌وڕەسمی چلەی "حەدیس نەجەفی" لەسێدارەدرا. 

محەمەدمێهدی کەرەمی و "محەمەد حوسەینی" دوو کەس لەو ١٥ تۆمەتبارەی ئەم دۆسیەیە بوون کە لە پڕۆسەیەکی نادادپەروەرانەدا، بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بەپێی دانپێدانانی زۆرەملێ لە کاتی دەستگیریی و لێکۆڵینەوەدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو و بە خێرایی سزاکەیان جێبەجێ کرا.

ماشەڵا کەرەمی کە لە دوای لەسێدارەدانی کوڕەکەی چەند وێنەیەکی خۆیی لە سەر مەزارەکەی ئەو و محەمەد حوسەینی، ناڕازییەکی لەسێدارەدراوی دیکە، بڵاو کردەوە، لە ناو خەڵک‌دا بوو بە یەکێک لە هێما دادخوازییەکان لە داوی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١دا. 

وێنەی ئەو لەگەڵ "ئەمجەد ئەمینی"، باوکی دادخوازی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" لە نەورۆزی ١٤٠٢ لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، شەپۆلێکی هاودڵی و هاوڕێیەتی لێکەوتەوە. ئەم دوو باوکە دادخوازە بە نیشانەی یەکێتیی و یەکگرتوویی دەستی یەکیان گرتبوو. 

یەکێکی دیکە لە هەوڵەکانی ماشەڵا کەرەمی، بڵاو کردنەوەی خواردن بە ناو گیان بەخت کردووانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە لە ناو خەڵک‌دا بوو. 

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی لە دۆسیەی مەرگی ڕوحوڵا عەجەمیان لە ڕێ‌وڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، محەمەدمێهدی کەرەمی و ٢٠ کەسی دیکەیان دەستگیر کرد. دوای ماوەیەک لەسێدارەدرا لە حاڵێک‌دا ئەم دۆسیەیە ١٥ تۆمەتباری هەیە و سزای قورس بە سەر گشتیان‌دا سەپاوە کە پشکی محەمەدمێهدی کەرەمی و محەمەد حوسەینی لەسێدارەدان بوو.

دوکتور "حەمید قەرەحەسەنلو" و "فەرزانە قەرەحەسنلو"، هاوسەرەکەی لەم دۆسیەدا سەرەتا سزای لەسێدارەدان و پاشان هەر یەکیان بە ١٥ و ١٠ ساڵ زیندان سزا دران.

بەڵام "حوسەین عەجەمیان"، برای ڕوحوڵا عەجەمیان ڕۆژی چوارشەمە ١٧ی خەزەڵوەر لە وتووێژێک‌دا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئێعتماد"، محەمەد حوسەینی و محەمەدمێهدی کەرەمی وەک "دوو کەسی بێ بنەچە" ناو برد کە لە جیاتی "کەسی سەرەکی"، واتە دوکتور قەرەحەسەنلو لەسێدارەدران. 

پێش‌تر "میرزا وەلی عەجەمیان"، باوکی ڕوحوڵا عەجەمیان لە وتووێژێکی تێلێویزیۆنی‌دا بانگەشەی کرد بکوژی سەرەکیی کوڕەکەی "عەلی ئەکبەر ویلایەتی"یە کە دەستوەردانی لەم دۆسیەیەدا کردووە، حەمید قەرەحەسەنلوو "پوڵدارە و دوکتور" بوو، لەسێدارەدان ڕزگار کرد.  

محەمەدمێهدی کەرەمی، گەنجێکی وەرزشوانی تەمەن ٢٢ ساڵانی یارسان و خەڵکی بیجاڕ بوو کە لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ شاری نەزەرئاباد کوچیان کردبوو و بە شێوەی پڕوفشناڵ لە لقی کاراتێ چالاک بوو. 

ئەو لە ساڵی ١٣٩٦ بە وەر زیاتر لە ١٠ بابەتی پاڵەوەانی نیشتمانی و پارێزگا بانگهێشتی ئوردوویی تیمە نیشتمانییەکانی کاراتێی کۆماری ئیسلامی ئێران کرابوو. محەمەدمێهدی کەرەمی بە کرێکاری و بە وتەی خۆی "بە نانی حەڵاڵ"، یارمەتی بنەماڵەی دەکرد.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

خامنەیی: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی بۆ "ماوەیەکی سنووردار" پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن

۲۸ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
خامنەیی: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی بۆ "ماوەیەکی سنووردار" پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن