ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممە، منداڵێکی تەمەن ١٥ساڵە خەڵکی پیرانشار بە ناوی "ماڕدین گاگەشی"، لەلایان هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پێشاندانی حوکمی قەزایی ئەم منداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشار دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتە پاڵخراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی "ماڕدین گاگەشی"، لەبەر دەستدا نییە.
تێبینییەکەت بنووسە