پارێزگاری کوردستان ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی بە کارێکی نەشیاو ناوبرد و داوای لە هێزە سەربازییەکان کرد سەرپەرشتی ئەو مەراسیمانە بکەن.
جێژنی نەورۆز، سەرەڕای مانگی ڕەمەزان و تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە ساڵی نوێ هێشتا بەردەوامە. لەم مەراسیمانەدا ژن و پیاو و کچ و کوڕ دەست دەگرن و ژنانیش بەبێ حیجابی ئیجباری جلی کوردی ڕەنگاوڕەنگ لەبەر دەکەن. بابەتێک کە کاردانەوەی پارێزگاری کوردستانی لێکەوتووەتەوە و داوای لە کۆمەڵە سەربازی و نیزامییەکان کردووە کە سەرپەرشتی ئەو مەراسیمانە بکەن.
ئیسماعیل زارعیکوشا، ئەمڕۆ شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوبەریی هاتووچۆی کوردستان، بە ئاماژەدان بەوەی کە چوارچێوەیەک بۆ بەڕێوەچوونی ئەو جێژنە هەیە، داوای لە کۆمەڵە سەربازی و نیزامییەکان کردووە کە سەرپەرشتییەکی تایبەت بەسەر ئەو مەراسیمانەدا بکەن.
پارێزگاری کوردستان بەبێ ئاماژەدان بە حیجابی ئیختیاری ژنان و ئامادەبوونیان لەو مەراسیمانەدا، گووتی: "لەم جێژنەدا ڕوبەڕوی هەر جۆرە ناشیرینی و کاری نەشیاو دەبینەوە و نابێ دڵخۆشی و شادمانی خەڵک بە هۆی هەندێک کاری نەشیاو تێکدرێت".
ئەم بەرپرسە حکومەتییە باسی جۆری حیجاب و جلوبەرگی ژنانی کرد و وەک هۆکاری پێکهێنانی تێڕوانینێکی نەرێنی بۆ پارێزگای کوردستان ناساند کە هاوکات مەراسیمەکانی نەورۆز ڕەنگدانەوەی بەرفراوانیان لە ڕای گشتیدا هەبووە و زۆرێک لە خەڵکی پارێزگاکانی دیکەش پێشوازییان لەو جۆرە مەراسیمە کرد و زۆرتر کاردانەوەی ئەرێنییان هەبوو بەرامبەر ئەو.
تێبینییەکەت بنووسە