بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەکان بەهۆی گوێدان بە مۆسیقا و شادی کردن، هەڵیان کوتایە سەر کۆمەڵێک گەنج لە پارکی ڕۆژهەڵاتی کرماشان لە نزیک گۆڕەپانی مێژوویی تاقبۆستانی کرماشان لە گەڕەکی "زەفەر" و لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنییەکان دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەحمەدیان" و "ئاڕمان بەسیری" لەلای قاچیانەوە بە توندی بریندار کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە: "لەکاتی خۆرئاوابوونی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک گەنج لە پارکی ڕۆژهەڵاتی نزیک تاقبۆستان لە گەڕەکی "زەفەر" خەریکی گوێدان بە مۆسیقا و شادی کردن بوونە کە ژمارەیەک لە هێزە یەکپۆشەکان هێرشیان کردوونە سەر و لە بەرامبەردا ناڕەزایەتی ئەم گەنجانەی بە دواوە بووە".
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، دوای ناڕەزایەتی گەنجان بە خۆ تێهەڵقوتاندنی هێزە یەکپۆشەکان، ئەفسەرەکان لە مەودای ٢ مەترێوە دوو گەنجیان بە ناوەکانی "محەممەد ئەحمەدیان" و "ئاڕمان بەسیری" کردووە ئامانجی چەکی کۆڵت و بە سەختی بریندار کراون.
ئەم دوو گەنجە کە چەند گولەیەک لە قاچەکانیان کەوتووە، بە ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەی بیستون لە کرماشان خەوێندراون. بەپێی زانیارییەکان باری جەستەیی ئارمان بەسیری بەهۆی بەرکەوتنی ١٠ گولە لە قاچەکانی، ناجێگیرە.
بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە مافی ئەوەیان نییە هەواڵ و زانیاری سەبارەت بەم ڕووداوە بڵاو بکەنەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە