بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سمکۆ نەسروڵڵاهی، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "قازڵیان" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتێکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردووە بەڵام وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە سمکۆ نەسروڵڵاهی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە