"سۆران عەبدی" کۆڵبەری تەمەن ٢٢ساڵی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوور پارێزەکانی ئێران کووژرا و کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "محەممەد بایەر محەممەدی" لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی سۆران عەبدی، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوور پارێزەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراو و لەکاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا. جێگای ئاماژەیە سۆران عەبدی خێزاندار بووە و هاژینەکەی دووگیانە.
هاوکات کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "زێڕان" سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی "محەممەدبایەر محەممەدی" تەمەن ٤٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە هۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لەدەستدا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە