close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئامارێکی هەژێنەر لە ڕووداوەکانی نەورۆز؛ ٣٧٣ کوژراو و ١٠هەزار و ٥٠٠بریندار

۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ئێران
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ئێران

پۆلیسی ڕێگاوبانی فەراجا ڕایگەیاند، تا بەرەبەیانی ڕۆژی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٠ هەزار حاڵەت کە لەم ناوەدا، ٣٧٣ کەس کوژراو و ١٠ هەزار و ٥٠٠کەس برینداربوونە.

تەیمور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێگاوبانی فەراجا ئاماژەی بەوەدا، لە سەرەتای نەورۆزەوە نزیکەی ٥٠ هەزار ڕووداو تۆمار کراون کە ٤٣ هەزار حاڵەت لەوانە، پەیوەندییان بە ڕووداوی زیانباروەوە هەبووە.

سەردار مۆمەنی، فەرماندەی پۆلیسی ڕێگاوبانی وڵات، بە ئاماژەدان بەوەیکە ٤٤٪ی ڕووداوەکانی ئەم ماوەیە بەهۆی گرنگی نەدان بە پێشەوە بووە، گووتی: "بەشێک لە گرنگینەدان بە پێشەوە پەیوەندی بە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێری دایە کە بەداخەوە شۆفێران لەکاتی لێخوڕیندا بەکاری دەهێنن و هەروەها ٣٠٪ی ڕووداوەکانی ناو ڕێگاکان ڕووداوی وەرگەڕانن، کە بەهۆی ماندوێتی و خەواڵوویی، نەبوونی پشوویەکی تەواو و خێرایی لەکاتی لێخوڕیندا دروست دەبێت".

ئەمە لە کاتێکدایە که زیاتر له نیوەی ڕێگاوبان و ڕێگەکانی هاتوچۆی خەڵک له ڕۆژانی نەورۆزدا، به قیرێکی دروست دانەپۆشراوە و هەروەها ئۆتۆمبێله ناوخۆییەکانیش پتەو و قایم نین.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوور پارێزەکان

۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوور پارێزەکان