close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

هانا نۆیمەن ڕەخنە لە بۆڕێڵ دەگرێت سەبارەت بە سەرەخۆشیی مردنی ڕەئیسی

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هانا نۆیمەن، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
هانا نۆیمەن، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا

هانا نۆیمەن، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەندامی فراکسیۆنی سەوز، لە تویتێکدا بەبۆنەی مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی نووسیویەتی: "لێدوانی چارڵز میشێل، جۆزێپ بورێل و یانش لێنارچیچ بەبۆنەی مردنی ڕەئیسی بەڵگەیەکی دیکەن کە ئەوان لە هەڕەشەی ئەمنی کۆماری ئیسلامی تێناگەن ".

ئەم سیاسەتمەدارە کە ڕەخنەگرێکی هەمیشەیی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامییە دەشڵێت: "پێویستە سەرەخۆشیمان ئاراستەی هەزاران قوربانیی دەستی ئیبراهیم ڕەئیسی و بنەماڵەکانیان کردبا".

لە میانەی گەڕان بەدوای کۆپتەرەکەدا کە ئیبراهیم ڕەئیسی هەڵگرتبوو، یانش لێنارچیچ کۆمیساری بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە ئێران داوای هاوکاری لە یەکێتی ئەوروپا کردووە.

یانش لێنارچیچ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە ئیمکاناتەکانی مانگی دەستکردی "کۆپەرنیکۆس" بۆ یارمەتیدانی کۆماری ئیسلامی کەڵک وەربگیرێت. لێدوانەکانی لەلایەن زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی ئەوروپاوە ڕەخنەی لێگیرا.

نۆیمەن لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەری پێشوو) لە وڵامی لێنارچیچدا نووسیویەتی: "ئەی بۆچی دەبێ بۆ قوربانیان دەستی ئەو ڕژیمە ڤیزەی فریاگوزاری دەربکەین؟".

هەروەها ناوبراو ڕەخنەی لە جۆزێپ بورێل دیپلۆماتی یەکەمی یەکێتی ئەوروپا گرت و بەوەی تاوانباری کرد کە "بەدووای کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕادەکات".

ئەو سیاسەتمەدارە ئاڵمانییە، یەکێک لە لایەنگرانی ڕاپەڕینی سەرتانسەری ژن، ژیان، ئازادییە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کردنەوەی دۆسیە لە دژی ڕۆژنامەنووسێک لە دوای مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی

۱ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کردنەوەی دۆسیە لە دژی ڕۆژنامەنووسێک لە دوای مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی