بەکارهێنانی ناوی "میرحسێن موسەوی" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنگرانی مەسعود پزیشکیان لە تاران، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، لەوانە محەممەد فازلیکیا هاوسەری نەرگس موسەوی.
محەممەد فەزلیکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "بەرپرسیارێتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا، بە گریمانەکردنی هەر ئەنجامێک، لە ئەستۆی تاوانباراندایە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەخلاق و دادپەروەری حوکم دەکات کە خۆتان بپارێزن لە بەکارهێنانی ناوی میرحوسێن موسەوی".
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی پووشپەڕی لایەنگرانی مەسعوود پزشکیاندا لە یاریگای شیرودی تاران بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا دروشمی "یا حسێن میرحوسێن" دەگوترایەوە، بەشێکیش لە ئامادەبووان پۆستەری میرحوسێن موسەوییشیان بەدەستەوە بوو.
پێشتر لایەنگرانی مەسعوود پزیشکیان "دەنگۆی" پشتیوانی میرحوسێن موسەوییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردبووە. ئەو دەنگۆیە لەلایەن نەرگس موسەوی ڕەدکرایەوە.
میرحوسێن موسەوی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی سەوزە کە لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوییەوە تا ئێستا لە ماڵەکەیدا زیندانی کراوە. لەو ساڵەدا دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەو باوەڕەبوون کە حکومەت فێڵی کردووە لە ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا و لە جێگای موسەوی، ئەحمەدینەژادیان وەک براوە ڕاگەیاند.
تێبینییەکەت بنووسە