close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

۱۵ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە تێپەری

۲۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
۱۵ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی سەرتانسەریی ژن، ژیان، ئازادی تێپەری
۱۵ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی سەرتانسەریی ژن، ژیان، ئازادی تێپەری

ئەمڕۆ ٤٥٥ ڕۆژ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە، خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی سەرتانسەریی ژن، ژیان، ئازادی تێدەپەڕێت. بەڵام تا ئێستا هیچ دامەزراوە و ڕێکخراوێکی کۆماری ئیسلامی ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە ڕەوشی ناوبراو نەداوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عوسمان مامە، تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێندراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.

بە گوتەی هەنگاو لەو ماوەیەدا، هاوژینی عوسمان مامە چەندجار بە تەنیایی و یان لەگەڵ منداڵەکانی چووەتە فەرمانداریی بۆکان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و تەنانەت ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە بەڵام هیچ ڕوونکردنەوە و زانیارییەکیان پێنەداوە.

ئەو ڕێکخراوەیە دەڵێت ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عوسمان مامە و کەسە نزیکەکانیان دووای بەدواداچوون بۆ ڕەوشی ناوبرا تووشی هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان بوونەتەوە.

کۆڵبەرنیوزیش پێشتر لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاندبوو کە بەدواداچوونەکان بۆ ڕەوشی عوسمان مامە، بێ ئاکام ماونەتەوە.

عوسمان مامە، دانیشتووی شاری بۆکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی گەڕانەوەی بەرەو ماڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندرا و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

١٠٢ کەس لە لایەنگرانی ناواڵنی لە ڕوسیا دەست‌بەسەر کران

۲۸ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
١٠٢ کەس لە لایەنگرانی ناواڵنی لە ڕوسیا دەست‌بەسەر کران