سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "ئیرەج پاکی" کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "مادە هۆشبەرەکان"ەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئەردەبیل کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی هەر لەم زیندانەدا لە سێدارە دراوە.
ئیرەج پاکی، ٣٥ ساڵان و خەڵکی گوندی "ستوونڕەش"ی شاری سەڵماس، نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "مادە هۆشبەرەکان"ەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.
بەردەوامی و بەرزبوونەوەی ئاماری جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی زیندانیان لە ئێران لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ جەندین جار داوایان لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە کە جێبەجێکردنی ئەو سزا نا مرۆڤانە ڕابگرێت.
تێبینییەکەت بنووسە