close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و سایین‌قەڵا

۲۱ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و سایین‌قەڵا

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی،  ئیدریس حاجی‌ڕەسووڵ‌پوور، برای محەممەد حاجی‌ڕەسووڵ‌پوور لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان ئازادی لە بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هاوکات چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی «حاجیئاوا»ی سایین‌قەڵا بە ناوەکانی ڕەحمان خەسرەوی، عوسمان عەباسی، شەهرام سوڵتانی و هێمن عەلیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان، هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی دادخوازی ئیدریس حاجی‌ڕەسوول‌پوور و ئەم هاووڵاتییە کوردە دادخوازەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «حاجیئاوا»ی سایین‌قەڵا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکانی چوار هاووڵاتی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوەکانی ڕەحمان خەسرەوی، عوسمان عەباسی، شەهرام سوڵتانی و هێمن عەلیزادە و بە پەلامار و لێدان هەرچواریان دەستبەسەر کردوون.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

دەوترێت ئەم کەسانە بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵەوە لە ناوچەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

لە چەند حەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، دەیان هاووڵاتی، چالاک و هونەرمەندی کوردیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا بە تۆمەتی بەڕێوەبردن یان بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا بانگهێشت یان دەستبەسەر کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

داواکاری زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنی توماج ساڵحی

۲۱ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
داواکاری زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنی توماج ساڵحی