بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاهیر زێوە"، کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە لە یەک ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، "تاهیر زێوە"، کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار، سێیەم کەسی دەستبەسەرکراوە کە لە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی چووارشەممە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، "ئەمیر فەقێ"، تەمەن ٤٠ ساڵە و خەڵکی گووندی "خورینج" سەر بە پیرانشار، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کرا.
"سەلاح سوڵتانی"، خەڵکی گووندی "سەروکانی" سەر بە پیرانشار، یەکێکە لە دەستبەسەرکراوەکانی دیکەی ئەم شارە کە کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چووارشەممە، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کرا.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکان دژی ئەم هاووڵاتیانە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
تێبینییەکەت بنووسە