close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

نادیاربوونی چارەنووسی سووسەن حەسەنزادە، مامۆستای دەستبەسەرکراوی زمانی کوردی لە بۆکان

۱۵ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی
سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆفی کوردستان، دوای تێپەڕینی ١٩ رۆژ لە دەستبەسەرکردنی سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، ئەم چالاکە کوردە تا ئێستاش بەبێ ئەوەی مافی دیدار و پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەری پێ بدرێت، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە تا ئەمڕۆ، خاتوو سووسەن تەنها یەک جار لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی شاری ورمێدایە».

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بنەماڵەی سووسەن حەسەنزادە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی چەندین جار سەردانی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی بۆکانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەدراوەتەوە.

سووسەن حەسەنزادە ڕۆژی ٢٦ی بانەمەڕ (١٥ی مەی) لە شەقامێکی ئەم شارەدا بە شێوەیەکی توندوتیژانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەم مامۆستا کوردە کە ١٧ ساڵە لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری وانەی زمانی کوردی دەڵێتەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانیەوە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت کراوە و خراوەتە بەر لێپرسینەوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا گوشار، دەستبەسەرکردن و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چالاکانی بواری زمانی کوردیدا پەرەی سەندووە. لە یەک لە دوایین حاڵەتەکان و لە سەرەتای بانەمەڕی ئەمساڵدا (کۆتایی ئاوریل) سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» سزای ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی کرماشانی بەسەردا سەپا.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

ڕاگواستنی کامڕان شێخە، بەندکراوی عەقیدەتی مەحکوم بە ئێعدام لە زیندانی قزڵحەسارەوە بۆ...

۱۵ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕاگواستنی کامڕان شێخە، بەندکراوی عەقیدەتی مەحکوم بە ئێعدام لە زیندانی قزڵحەسارەوە بۆ زیندانی مەهاباد