close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

ڕەزا بەبرنژاد، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دیسان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، بۆ دووهەم جار لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەر کرا
ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، بۆ دووهەم جار لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەر کرا

ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، بۆ دووهەم جار لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٧ی جۆزەردان (٦ی ژوەن) ڕەزا بەبرنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری قووچاندا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دادخوازە ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) دوای ١٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی قووچان ئازاد کرابوو.

پێشتر لە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵاندا (٢٠ی مەی) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ڕەزا بەبرنژاد و دەستبەسەریان کردبوو، هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەیش دەگەڕایەوە بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لایەن ئەم هاووڵاتییەوە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی خۆیدا سەبارەت بە مردنی ئیبڕاهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و ئەندامی لیژنەی مەرگ لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا (٨٠ی زایینی).

هەروەها ڕۆژی ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە سەروبەندی ساڵیادی لەدایکبوونی مێهدی بەبرنژاددا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان لە قووچان و ڕەزا بەبرنژادیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرد. ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای تێپەڕینی ماوەیەک و کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان، بە بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

مێهدی بەبرنژاد، هاووڵاتیی کوردی ٢٢ ساڵانی خەڵکی قووچانی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ (٢٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەم شارەدا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان و گیانی بەخت کرد. هێزە ئەمنییەکان تەرمی ئەم هاووڵاتییەیان دوای ٣ ڕۆژ بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە. ڕێوڕەسمی ئەسپاردەکردنی ئەم گیانبەختکردووە بە ئامادەبوونی بەرچاوی هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «شارەک»ی قووچان بەڕێوە چوو.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە

۱۷ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە