close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

فشار لەسەر زیندانیانی قزڵحەسار لە دوای هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە"

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فشار لەسەر زیندانیانی قزڵحەسار لە دوای هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە"
فشار لەسەر زیندانیانی قزڵحەسار لە دوای هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە"

دوابەدوای پەیوەستبوونی هەشت بەندکراوی ئەهلی سوننەی زیندانیکراو لە "قزڵحەسار" بە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە"، بەرپرسانی زیندان لە ڕۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەو زیندانیانەیان پچڕاندووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە تا کاتێکی دیاریکراو مافی سەردانیان لێ زەوت کراوە.

بە پێی زانیاری ئێران‌وایەر، سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ڕایانگەیاندووە، ئەم کردەوەیە لەکاتێکدایە کە لە حەفتەی نۆزدەهەمی ئەم هەڵمەتە، زیندانیانی عەقیدەتی-سیاسی لە یەکەی ٣ی زیندانی قزڵحەسار بە ناوەکانی "فەرەیدون زاکری نەسەب"، "سەلاحەدین زیایی"، "ئیدو شەبەخش"، "سولەیمان شەبەخش"، "عەبدولغەنی شەبەخش"، "محەممەد ساڵح زیادئەڵڵا"، "عەبدوڵڵا وریا" و "عەبدولکەریم قەنبەرزهی"، پەیوەستی ئەم هەڵمەتە بوونە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هەڵمەتە حەفتەی ڕابردوو حەفتەی بیستەمی خۆی تێپەڕاند و لەو ماوەیەدا، بەرپرسانی زیندان لەوانە "عەزیزی" بەرپرسی زیندان، "فەرەج‌نژاد" و "قوبادی" جێگرەکانی زیندان و "سادات ڕەسووڵ" برپرسی ئاسایش، ئەم زیندانیانەیان خستۆتە ژێر فشار و ئەزێت و ئازارەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم زیندانیانە لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا لە هۆڵێکدا کە بە "سوییت" ناسراوە (ژوری تاکەکەسی تایبەتی زیندانیانی ژێر حوکمی ئیعدام) ڕادەگیرێن.

چوار کەس لەم زیندانیانە بە ناوەکانی ئیدو شەبەخش، عەبدولغەنی شەبەخش، سولەیمان شەبەخش، عەبدولکەریم قەنبەرزهی، لە ئێستادا حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان هەیە.

ئەم کارە سەرکوتگەرانەی کاربەدەستانی زیندان بەرامبەر بە زیندانیانی سوننەی زیندانی قزڵحەسار، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

لەسەر ئەم بنەمایە، چالاکانی مافی مرۆڤ داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کردووە کە وەڵامی ئەم دۆخە بدەنەوە و بۆ ئازادی ئەم زیندانیانە و ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ئێران هەوڵ بدەن.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ساسان چەمەن‌ئارا بە مەبەستی پێبژاردنی سزای نەختی بانگهێشتکرا

۲۳ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ساسان چەمەن‌ئارا بە مەبەستی پێبژاردنی سزای نەختی بانگهێشتکرا