close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

نادیاربوونی چارەنووسی پووریا و شوجاع مینەتی، دوو برای کوردی زیندانیی سیاسی لە کرماشان

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
نادیاربوونی چارەنووسی پووریا و شوجاع مینەتی، دوو برای کوردی زیندانیی سیاسی لە کرماشان
نادیاربوونی چارەنووسی پووریا و شوجاع مینەتی، دوو برای کوردی زیندانیی سیاسی لە کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆفی کوردستان، پووریا و شوجاع مینەتی، دوو برای کوردی زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی خۆناساندنی ئاسایی و ڕۆژانە سەردانی زیندانی کراوەی کانی چەرمێ (چشمەسفید)ی کرماشانیان کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «پووریا و شوجاع مینەتی کە بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمی بیست و یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی سەیدخەلیل عالینژاد، هونەرمەندی ناسراو و لە ڕێبەرانی کۆمەڵگەی یارسان، لە گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا (نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر و سزای ساڵێک بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، لەم مانگانەی ڕابردوودا لە بەشی کراوەی زیندانی کانی چەرمێ (چشمەسفید)ی کرماشان ماوەی سزاکەیان تێدەپەڕاند. ئەوان دەبوو هەموو ڕۆژ خۆیان بە بەرپرسانی زیندان بناسێنن، بەڵام بەم دواییانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرلەنوێ دەستبەسەر کراونەتەوە و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار».

بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە کاتێکدا کە ئەم دوو برایە بە شێوەی ئاسایی و بڕیاردراوی ڕۆژانە سەردانی زیندانی کانی چەرمێ (چشمەسفید)یان کردبوو، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار».

ڕێوڕەسمی بیست و یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی سەیدخەلیل عالینژاد، هونەرمەندی ناسراو و لە ڕێبەرانی کۆمەڵگەی یارسان، کە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشاندا بەڕێوە چوو، لەژێر کاریگەریی سەرهەڵدانە سەرانسەرییەکەی دوای کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا، بوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری.

هێزە سەربازی-ئەمنییە جێگیرکراوەکان لە شوێنی ڕێوڕەسمەکەدا، لە وەڵامی دروشمەکانی خەڵکدا بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەک هێرشیان کردە سەر بەشداربوان و ژمارەیەکی زۆریان دەستبەسەر کرد. تا چەند ڕۆژ دوای ڕێوڕەسمەکەیش کەشێکی ئەمنی باڵی بەسەر شاری سەحنەدا گرتبوو. ڕۆژێک دوای ئەو ڕێوڕەسمە، هەواڵنێرییە دەوڵەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە نادر بەیرامی، لە کاربەدەستە پلەباڵا ئەمنییەکانی شاری سەحنە، لەو ڕێوڕەسمەدا کوژراوە.

پووریا و شوجاع مینەتی لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی یارسانیی دیکەدا، لەوانە ڕەزا ڕەسایی، لە گەڵاڕێزان و سەرماوەزی ١٤٠١دا (نۆڤامبەر و دیسامبەری ٢٠٢٢) دەستبەسەر کران.

پووریا مینەتیی مەنجق تەپه و شوجاع مینەتیی مەنجق تەپه لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی یەکی کرماشانەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی گشتی» لە ڕێگای ئاژاوە و مشتومڕەوە سزای ساڵێک بەندکران و ٧٤ قامچییان بەسەردا سەپا.

ئەم دوو هاووڵاتییە یارسانە لەم مانگانەی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم دادگا کرابوون و پاشماوەی سزای بەندکرانەکەیان گۆڕدرابوو بۆ بڕیاری کراوە لە زیندانی کانی چەرمێ (چشمەسفید)ی کرماشاندا کە بریتییە لە کارکردن لە دەرەوەی زیندانی داخراودا و خۆناساندن و سەردانکردنی ڕۆژانە بۆ زیندان.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لویی ئاڕنۆ، هاووڵاتییەکی فەڕەنسی کە لە ئێران زیندانی کرابوو، ئازاد کرا

۲۴ جۆزەردانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لویی ئاڕنۆ، هاووڵاتییەکی فەڕەنسی کە لە ئێران زیندانی کرابوو، ئازاد کرا