close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

ئاکام خزرزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

۱۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاکام خزرزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا
ئاکام خزرزاده بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاکام (عەبدولسەلام) خزرزادە" خەڵکی گوندی "کانی بداغ" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ئەم هاووڵاتییە پاش دەرچوونی حوکمی دەستبەسەرکرانەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

ئاکام خزرزادە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران لە ڕێگەی "گواستنەوە و ڕاگرتنی چەک" لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەجید ئەمیرمحەممەدی" بە دوو ساڵ بەندکران بە هەژمارکردنی ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشوو سزا درا و ئەم سزایە لە بانەمەڕی ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ئاکام خزرزادە لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٥، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکان دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتێکانی ورمێ کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠١، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتێکانی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا و ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە

۱۱ پووشپەڕی ۱۴۰۳
برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە