بەپێی هەواڵەکان، "ئەسکەندەر لوتفی"، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، وەک ناڕەزایی بەرامبەر فشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی وشک.
ئەسکەندەر لوتفی ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزردانی ١٤٠١ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی لە مانگرتنەکەی ئاگادار کردەوە و پاشان پەیوەندییەکەی پچڕا.
لوتفی بەیانیی ڕۆژی ١١ی گوڵانی ١٤٠١ لە مەریوان دەستگیر کرا و ئێستاکە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
هاوکات بە دەستگیر بوونی ئەو چالاکە پیشەییەی مامۆستایان، "مەسعود نیکخا"، "ڕەسووڵ بوداغی"، "شەعبان محەمەدی"، "ڕەزا شەهابی"، "ئانیشا ئەسەدوڵاهی"، "کەیوان موهتەدی" و دوو چالاکی سەندیکایی فەرەنسی بەناوی سیسیل کۆهلەر" و "ژاک پاریس" دەستگیر کراون.
"صداوسیما"ی ئێران چەند ڕۆژێک پاش دەستگیر کردنی ئەو چالاکانە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ئەو دوو چالاکە فەرەنسییەی بە سیخوڕی و و چالاکانی دیکەی بە پەیوەندیی بەوانەوە تۆمەتبار کرد.
ئەسکەندەر لوتفی ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ساڵی پار لە وتوویێژێکدا بۆ ئێرانوایەر هۆشداری دابوو کە دەزگا ئەمنییەکان بە هاوکاریی دەزگای دادی ئێران لە هەوڵ دان دۆسییەیک لەدژی زنجیرەچالاکییەکانی مامۆستایان ساز بکەن.
لوتفی چەند مانگ پێش دەستگیر بوونی ئەم قسانەی کردبوو و زیادی کردبوو، دۆسیەی خۆی و مەسعود نیکخا یەکلایی بۆتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە