حوسێن کەڕوبی، کوڕی مێهدی کەڕوبی لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی سەوز، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئینساف نیوز، پاڵپشتی باوکی بۆ مەسعوود پزیشکیان لە هەڵبژاردنە چاوەڕوان نەکراوەکەی داهاتوودا ڕاگەیاند.
ناوبراو لە زاری باوکیەوە دەڵێت: "بوژانەوەی کۆماری نیزام لە گرەوی سێ پڕەنسیپی تێپەڕاندنی سزاکان، بەرزڕاگرتنی مافەکانی میللەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە ئەگەر پزیشکیان سرنجیان بداتێ، دەتوانێت فریادڕەسی کۆماری نیزام بێت".
هەروەها محەممەد تەقی کەڕوبی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" نووسیویەتی کە باوکی مێهدی کەڕوبی لە پەیامێکدا پاڵپشتی خۆی لە پزیشکیان ڕاگەیاندووە و داوای لێکردووە ئەگەر هەڵبژێردرا، هەموو هەوڵێک بدات بۆ بەرزڕاگرتنی مافەکانی میللەت، تێپەڕاندنی سزاکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی مافیاکانی قودرەت و سروەت.
مێهدی کەڕوبی کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوییە، کە دوای ناڕەزایەتییەکی بەربڵاو لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بە فەرمانی عەلی خامەنەیی لەگەڵ "میرحوسێن موسەوی" خرانە ژێر چاوەدێری ماڵەوە.
تێبینییەکەت بنووسە