بەپێی هەواڵێکی "ئیرنا"، بەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ لە شەقامی "تاڵەقانی"ـی تارانی پایتەخت هێرشێکی چەکداری کرایە سەر دوو پۆلیس.
ئیرنا نووسیویەتی، هێرشکەرەکە دەستگیر کراوە، بەڵام هیچ زنیارییەکی سەبارەت بە باری تەندروستیی دوو پۆلیسەکە ئاشکرا نەکردووە.
هەواڵە بەراییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو دوو پۆلیسە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا" نووسیویەتی، لەگەرمەی گردبوونەوەی ژمارەیەک هاوڵاتیدا لە بەر دەم دەزگای کاروباری شەهیدانی کۆماری ئیسلامی، کەسێک بە دەمانچە تەقەی لەو دوو پۆلیسە کردووە.
هاوکات ئاژانسی هەاڵی "بۆرنا" بانگەشەی ئەوەی کردووە، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا جگە لە دوو پۆلیسەکە، جێگری ناوەندی ئۆپێراسیۆنی پۆلیسی تارانی پایتەختیش بریندار بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێنج ڕۆژ پێش ئێستا فەرماندەیەکی سوپای پاسداران بەناوی "سەیاد خۆدایی" لە بەر دەمی ماڵەکەی لە تاران بە تەقەی چەند گولـلکەیەک کوژرا.
لەپاش هێرشەکە ڕۆژنامەی "نیۆیۆرکتایمز" نووسی، بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی ئیسرائیل بە دەوڵەتی ئەمریکای وتووە، ئیسرەائیل لە کوشتنی سەیاد خۆداییدا ڕۆڵی هەبووە.
تێبینییەکەت بنووسە